به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر رای گه‌یاند كه رووداوێكی هاتوچۆ له ڕێی نێوان هه‌ولێر – به‌حركه گیان له ده‌ست دانی كه‌سێكی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌و به "كاره‌سات" ناوی ده‌بات.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجی ته‌مووز، فازڵ حاجی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر به "وشه"ی گوت، له ڕێی نێوان هه‌ولێر –به حركه رووداوێكی هاتوچۆ به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه ڕووی داوه و دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و دوو كه‌سیش بریندار بوون.
خێرای ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێم / هۆكاری ڕووداوه‌كه بووه/ له سه‌روو 150 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ده‌خه‌مڵێنرێ
حاجی ئه‌و ڕووداوه به كاره‌سات ناوده‌بات، چونكه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه هۆكاری ڕووداوه‌كه بووه كاره‌ساتی ناوه‌ته‌وه و له هه‌ردوو سایدی رێیه‌كه خۆی به ئۆتۆمبێل و تاوه‌ری كاره‌بادا كێشاوه.
روونیشی كرده‌وه كه خێرای ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێم / هۆكاری ڕووداوه‌كه بووه/ له سه‌روو 150 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ده‌خه‌مڵێنرێ.
یه‌كه‌م ڕووداوی هاتوچۆ نییه له هه‌ولێر به‌وشێوه‌یه و به "كاره‌سات" ناوی بهێنرێ، پێشتریش چه‌ندان ڕووداوی هاتوچۆی هاوشێوه هه‌بووه.