كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامی هه‌بوو، بانگهێشتی نیكی هايلی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركه‌وه بۆ واشنتن كرا و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی بۆچوونی وڵاتان له دوا دیداری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لێ كرا، كه دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام درا بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی من و پۆمپیۆ له‌و بڕوایه‌دابووین و پێشنیازمان بۆی كرد، كه له‌گه‌ڵ باڵوێزی له‌نده‌ن و پاریس له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بكه‌ن و به‌ره‌یه‌كی دژ به ئه‌سه‌د بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كرده‌وه.
له ڕاستیدا چالاكی و كاره‌كانی نیكی هایلی به به‌رده‌وامی جێی سه‌رنج بوو و قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرا، من له زووه‌وه له‌و بڕوایه‌دابووم كه دوای ئه‌وه‌ی مایك پۆمپیۆ بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه له كار دووری ده‌خاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا بووم له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌موو كه‌سێك زیاتر خراپی نیكی هایلیم له‌و شوێنه هه‌ست پێ ده‌كرد.
وێڕای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوتا به‌ریتانی و فڕه‌نسییه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، خۆی به ته‌نیا به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی ئه‌مه‌ریكا خوێنده‌وه، دواتر بابه‌ته‌كه له هزری تره‌مپه‌وه گۆڕدرا، بۆ لێكۆڵینه‌وه كردن له‌و 500 ملیۆن دۆلاره‌ی تیلرسن وه‌ك هاوكاری ئابووری به ئه‌فریقای به‌خشیوه، پاشان داوایكرد كه به نیكی هایلی بڵێم، كه له به‌یاننه‌كه‌ی بڵێت، كه قسه‌كانی سه‌رۆك له تویته‌ر بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، ئه‌مه‌یش سه‌یر بوو، هاوكات داوای زانیاریشی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه كرد، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، هیندستان نیازی كڕینی سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئێس 400ی ڕووسی هه‌یه.
ئێواره‌ی ڕۆژی دواتر ئیمانوێل ماكرۆن پێوه‌ندی به تره‌مپه‌وه كرد و دواتریش تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێبینی ئه‌وه‌م كرد كه هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه ده‌یانه‌وێ به خێرایی وه‌ڵامی ئه‌سه‌د بدرێته‌وه و ده‌ستوبردنی لێ بكرێ و ئاماده‌یی و پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆیان ده‌ربڕی، كه بنكه‌ی هێزی ئاسمانی تیاس كه هێزێكی زۆری ئێرانیشی تێدا بوو و گورزێكی گه‌وره ده‌بوو له ئێران و ئه‌سه‌د.
به‌ریتانیا و فڕه‌نسا فشاریان ده‌كرد و ئاماده‌ییان ده‌رده‌بڕی و تره‌مپیش بێ‌باك و خه‌مسارد بوو
بۆ تاوتوێكردنی گفتوگۆكه‌ی ماكرۆن و تره‌مپ له‌گه‌ڵ فیلیپ ئاتیانی هاوتا فڕه‌نسییه‌كه‌م گفتوگۆم كرد و ئه‌وان ده‌یانه‌ویست له كۆتایی هه‌فته وه‌ڵامی ئه‌سه‌د بدرێته‌وه و گورزه‌كه بوه‌شێنێت، ئه‌مه‌یش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ گه‌شتێكی تره‌مپ بۆ وڵاتی پیرۆ، كه له‌وێ دیداری لووتكه‌ی هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور و باشوور ساز ده‌كرا، پێشنیازم كرد كه پێنس له شوێنی تره‌مپ به‌شداری بكات و تره‌مپ قبووڵی كرد و ڕایسپاردم تا ده‌سبه‌جێ نیكی هایلی و پێنس و پۆمپیۆ ئاگه‌دار بكه‌مه‌وه.
دواتر نیكی هایلی پێوه‌ندی كرده‌وه و پێی ڕاگه‌یاندن كه پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا "ئێف بی ئای" هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌ی مایكل كۆهینی پارێزه‌ری تایبه‌تی تره‌مپ، ئه‌مه‌یش به‌لای منه‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، چونكه تا ئێسته باسی ئه‌و كێشه‌یه له كۆشكی سپی نه‌كرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌م تره‌مپ به ژه‌می نیوه‌ی ساڵی ساز كرد، كه له‌گه‌ڵ سوپاسالار و سه‌رباز و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی پێشوو و ئێسته ژه‌مێك به‌یه‌كه‌وه ده‌خۆن، تره‌مپ ده‌یه‌ویست ئه‌مه وه‌ك ده‌رفه‌تێك بقۆزێته‌وه و زانیاری و بۆچوونی ئه‌و فه‌رمانده به ئه‌زموونانه له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر دۆسیه‌ی سووریا بزانێت.
ڕۆژی دواتر گفتوگۆم له‌گه‌ڵ سیدویلی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیا كرد، تا گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان تره‌مپ و مای ڕێك بخه‌ین، سیدویل فشاری زۆری كرد و ده‌یه‌ویست به دیارییكراوی كاتی هێرشه‌كه بزانێت و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر دوا بكه‌وێ و په‌رله‌مان دووباره ده‌ست به دانیشتنه‌كان بكاته‌وه، ئه‌سته‌مه تیریزا مای بتوانێ بڕیاری پشتیوانی بدات، چونكه په‌رله‌مان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كاتی هێرشه‌كه پێش ده‌ست پێكردنی وه‌رزی نوێی یاسادانان بێ له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا.
ماتیس ڕێگری گه‌وره بوو له‌به‌رده‌م وه‌شاندنی گورزێكی گه‌وره له سووریا
تیریزا مای له گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ دووپاتی له‌سه‌ر خێراكردن له وه‌شاندنی گورزه سه‌ربازییه‌كه كرده‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ستم به‌وه كرد، كه تره‌مپ هیچ خۆشی له تیریزا مای نایه‌ت و له ناخه‌وه جۆرێك ڕقی به‌رانبه‌ری هه‌یه، هۆكاره‌كه‌یشیم نه‌ده‌زانی، به‌ڵام دوای پێوه‌ندییه‌كه خۆی یه‌كلا كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه به ته‌واوی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو ئاماده بن.
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و كاریگه‌ری زیاتر، ئیسرائیل نزیكترین شوێنه له سووریا و باشترین و متمانه‌پێكراوترین هاوپه‌یمانمان بوو، بۆیه گفتوگۆم له‌گه‌ڵ مئیر بن شاباتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كرد، تا زانیاری وردترمان له‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تیاسی سووریا بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشم خسته به‌رده‌می.
له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌شاندنی ئه‌و گورزه هه‌ستم به‌وه كرد كه ماتیس گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته، سه‌ره‌ڕای وه‌زاره‌تی به‌رگری لایه‌نی جێبه‌جێكار ده‌بێ، به‌ڵام هیچ بۆچوونێكی نه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نه نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك نه‌كرد له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه. و پنتاگۆن زۆر خه‌مساردانه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد.
كاره‌كان زۆر زۆربوون و تا سێی شه‌و خه‌ریكی تاوتوێكردنی بارودۆخه‌كه بووین، تره‌مپ نیگه‌ران بوو له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی زیان له هێزه‌كانی ڕووسیا، بۆیه جۆزێف ده‌نفۆردی سوپاسالارمان ئاگه‌دار كرده‌وه كه پێوه‌ندی به ڤالێری گراسیمۆڤی هاوتا ڕووسیه‌كه‌ی بكات و له ئامانجه‌كه ئاگه‌داریان بكاته‌وه، دواتر ماكرۆن پێوه‌ندی به تره‌مپ كرده‌وه و دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه كه پێویسته به په‌له هه‌نگاو بنرێ و ئه‌گه‌ر پێویست بكات یه‌كلایه‌نه بڕیار بده‌ین، به‌ریتانیا و فڕه‌نسا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه پشتیوانی هه‌نگاوه‌كه بوون، به‌ڵام له‌و هه‌موو دواخستن و ڕاڕاییه‌ی تره‌مپ بێزاربوون، كه هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكرد دواجار به ته‌واوی بێز له تره‌مپ بكاته‌وه.
تره‌مپ نیگه‌ران بوو و ترسی هه‌بوو زیان به ڕووسیا بگات، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر دوو دڵ بوو
پاشان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا پێوه‌ندی به تره‌مپه‌وه كرد و تره‌مپیش دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هێرشی ئه‌مجاره وه‌ك 2017 تاكلایه‌نه و ئه‌مه‌ریكا به ته‌نیا نابێ، به‌ڵكوو سێقۆڵییه و پاریس و له‌نده‌نیش هاوبه‌شن و ته‌نیا یه‌ك گولـله‌یش نابێت، ئه‌ردۆغان وه‌ك ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی باسی مۆسۆلینی دیكتاتۆری پێشووی ئیتاڵیا ده‌كرێ، مامه‌ڵه و قسه‌ی ده‌كرد، كه هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ژێر ڕكێفی ئه‌ودا بێ و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه سه‌عات شه‌شی ئێواره له‌گه‌ڵ پوتین قسه ده‌كات، ئێمه‌یش دووپات‌مان كرده‌وه كه پێشتر مۆسكۆمان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی دواتر پێوه‌ندیم به ئیبراهیم كالنی ڕاوێژكاری ئه‌ردۆغان و سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كرد، تا ناوه‌رۆكی گفتوگۆی پوتین و ئه‌ردۆغانمان پێ بدات، پوتین بۆ ئه‌ردۆغان دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه، كه ڕووسیا هه‌رگیز نایه‌وێ له سووریا ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه.
هه‌موو زانیارییه تازه‌كانم بۆ تره‌مپ برده ژووره بچووكه‌كه‌ی خواردنی له پشت نووسینگه‌ی سپییه‌وه كه مایك پێنسیش له‌وێ بوو، له ژووره‌كه ته‌له‌ڤزیۆنێكی گه‌وره به دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسراوه و له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كانی فۆكس نیوز بوو، كاتێك بیستمان زانیاری له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌خوێنێته‌وه، تووشی شۆك بووین، بۆ جێگره‌وه‌ی ئه‌وه‌یش هێزی وڵاتانی عه‌ره‌بی ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كرێ، ئه‌ی ئیسرائیل چی، به تره‌مپم گوت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه ده‌كه‌ین و نوێترین زانیارییشم له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان پێدا.
ئه‌ردۆغان وه‌ك دیكتاتۆر مۆسۆلینی قسه‌ی له ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌كرد
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له سه‌ره‌تای گفتوگۆكانی زۆر وره به‌رزانه قسه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی له كۆتاییه‌كه‌ی لێ نه‌ده‌كه‌وته‌وه و كۆمه‌ڵێك بیانووی ده‌هێنایه‌وه، ئه‌مجاره‌یش به‌وه ده‌ستی پێكرد، كه به ماتیس بڵێن به ته‌واوی ئاماده بێ و هێزه‌كانی ئه‌سه‌د بكات به كیسێكی پڕ له خۆڵ و ورد و خاشیان بكات، كه‌چی ئه‌مه هه‌ر بۆچوون بوو و هیچ بڕیارێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه و جۆرێك له یارییكردنی تره‌مپ بوو، كه به‌مشێوه‌یه سه‌ره‌تا بابه‌ته‌كان زۆر به ڕژدی وه‌رده‌گرێ و دواتریش ناوێرێ هیچ بڕیارێك بدات و ده‌ست به ترس و نیگه‌رانییه‌كانی ده‌كات و بیانووی و جۆراوجۆریان بۆ ده‌بینێته‌وه.
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م
به‌شی شه‌شه‌م
به‌شی حه‌وته‌م
به‌شی هه‌شته‌م
به‌شی نۆیه‌م
به‌شی ده‌یه‌م