سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، هه‌ڵمه‌تی میدیایی دژ به مسته‌فا كازمی هیچ سوودێكی نابێ و سه‌رۆك وه‌زیران به ڕژدی ده‌ستی داوه‌ته گۆڕانكاری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، گه‌وره‌ترین قه‌واره‌یش له نێو په‌رله‌مان بۆ پشتیوانی كاره‌كانی دروست بووه.
جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه" گوتی، گه‌نده‌ڵی له عێراق گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تێك ڕێ نادرێ كه‌س ئیش بكات، مسته‌فا كازمیش به ڕژدی كار له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی و گۆڕانكاری له پۆسته‌كان ده‌كات و ده‌یه‌وێ شتی گه‌وره‌تر بكات، به‌شێك له‌و گۆڕانكارییانه‌یش خه‌ڵكی دز و گه‌نده‌ڵ و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه دژی كازمی هه‌ڵمه‌تیان دروست كردووه.
گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ پشتیوانی كازمی به‌ناوی "عێراقیون" دروست ده‌كرێ
زیاتر گوتی، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و میدیای شیعه‌ن و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان نییه، چونكه شه‌قام كاریگه‌رییان زیاتره و قبووڵ ناكه‌ن، ئه‌و هه‌وڵانه شكست به كازمی بهێنێت و چاكسازی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌وێت، كازمیش به هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پێشتر باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كردووه و هۆشداری پێداون، ئه‌گه‌ر كازمی نه‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران شتی تر ڕوو ده‌دات، بۆیه ناتوانن دژی كازمی بوه‌ستنه‌وه.
كۆچه‌ر ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه ئێسته له په‌رله‌مان گه‌وره‌ترین قه‌واره و فراكسیۆن بۆ پشتیوانی له كاره‌كانی كازمی دروست بووه و ناوی "عێراقیون" ده‌بێت و به ته‌واوی كار بۆ سه‌رخستنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.