سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندیی پێوه كرد.
سەرۆک بارزانی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه پێویست بێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ته‌مووز، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندیی به د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد كرد و له باری ته‌ندروستیی پرسییه‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به باشبوونی ته‌ندروستی د. به‌شیر حه‌داد و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه پێویست بێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو و باشتربوونی ته‌ندروستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی كردووه‌ته‌وه، د. به‌شیر حه‌داد سوپاسی خه‌مخۆری سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی و پرسینه‌وه له باری ته‌ندروستی.