دلیان جاڤۆ كچه كوردی عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان /28 ساڵ/ كه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له دایك بووه و له‌وێش به‌شی موزیكی خوێندووه، ماوه‌ی 11 ساڵه نیشته‌جێی دانیماركه، له دیمانه‌یه‌كی بۆ "وشه" باس له كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌كات و ئاشكرای كرد كه حه‌زیش ده‌كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی دوێت بكات.
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریت بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا ده‌ستم به گوتنی گۆرانی كردووه، به‌ڵام یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ریی تایبه‌ت به‌خۆم له ساڵی 2014 به ناوی "ڕۆژ باش كۆبانێ" بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها تا ئێسته پێنج به‌رهه‌می تایبه‌ت به‌خۆمم هه‌یه و چوار له‌م به‌رهه‌مانه‌م به‌شێوه‌ی ڤیدیۆكلیپ بڵاو كردووه‌ته‌وه.
خۆم له كلیپه‌كه‌دا به جلی پێشمه‌رگه‌وه به‌شداریم كردووه
باسێكی دوا به‌رهه‌مت بكه.
نوێترین به‌رهه‌مم به ناوی "وه‌رن دیلانێ"یه، گۆرانییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه و باس له یه‌كڕیزیی كورد ده‌كات، خۆم له كلیپه‌كه‌دا به جلی پێشمه‌رگه‌وه به‌شداریم كردووه، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كه باس له خۆشه‌ویستی و ژیان و مانه‌وه له‌سه‌ر خاكی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیمان بۆ ژیان و خاك هه‌بێت و له‌م ڕێیه‌وه مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین. هۆنراوه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌م هی دڵفه‌تاری شاعیره، ئاواز و موزیكی له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی شنگالی و میكسی ڕێناس كورده‌یه. ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ش له‌لایه‌ن "ره‌جیف غاندی"ـیه‌وه كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپه‌ی به‌شدارییان له ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌دا كردووه، به‌ناوی "كۆما شاهی زۆزان"ـه كه له دانیمارك وێنه‌ی گیراوه و به‌رهه‌می كۆمپانیای ڕۆژه.
هه‌ڵوێستت چی بوو كاتێك عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه داگیر كرا؟
دوای ئه‌وه‌ی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه داگیر كرا، گۆرانییه‌كم به‌شێوه‌ی مه‌وال به‌ناوی "هاواری عه‌فرین" بۆ شاره‌كه‌م بڵاو كرده‌وه كه خۆم كاری موزیكم بۆ كردووه، هه‌روه‌ها له تێكستی عه‌لی شنگالی بوو. ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌ندێكی عه‌فرین سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌كی تازه‌ین كه باس له كێشه و گرفت و سه‌ختییه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌كات.
تا ئێسته گۆرانیت به شێوه‌زاری سۆرانی گوتووه؟
به‌ڵێ پێشتر گۆرانییه‌كم به سۆرانی گوتووه و له ئاینده‌شدا نیازم هه‌یه به‌رهه‌می تر به‌و شێوه‌زاره بڵاو بكه‌مه‌وه.
حه‌ز به دوێت ده‌كه‌یت؟
هه‌رچه‌نده تا ئێسته گۆرانیم به شێوه‌ی دوێت نه‌گوتووه، به‌ڵام بێگومان حه‌ز به دوێت ده‌كه‌م، ئێسته سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مێكی نوێم، ئه‌و به‌رهه‌مه‌شم به‌شێوه‌ی دوێته له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێك، نامه‌وێ جارێ ناوی بهێنم.
له هونه‌رمه‌ندانی باشووری كوردستان حه‌ز به ده‌نگی كام له هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كه‌یت و به كێ سه‌رسامیت؟
زۆر له هونه‌رمه‌ندانی باشووری كوردستان ده‌نگیان خۆشه و له بواره‌كه‌ی خۆیان به‌توانان، به‌ڵام خۆم حه‌ز به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی ده‌كه‌م، حه‌ز ده‌كه‌م ڕۆژێك له ڕۆژان بتوانم به‌شێوه‌ی دوێت گۆرانی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بڵێم.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال