دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌موو چواری ته‌مووز، شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری له هه‌موو دنیا، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد، تا ئێسته به‌هۆی ئاسته‌نگی له داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ كوردستان دواكه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ته‌مووز، خه‌لیفه شێخ حوسێن مه‌ولوود كه‌سنه‌زانی نوێنه‌ری ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، "بڕیاره له ڕۆژانی سێشه‌م یا چوارشه‌م و پێنجشه‌م، ته‌رمی پیرۆزی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری له هه‌موو دنیا به رێوره‌سمێكى تایبه‌ت بگاته‌وه هه‌رێمی كوردستان."
زیاتر گوتی، شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د شێخ عبدلكه‌ریم مورشیدی گشتی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی به‌هه‌موو خه‌لیفه و شوێنكه‌وتووان و شێخانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و دنیاى ڕاگه‌یاندووه كه پێویست ناكات له‌م باروودۆخه كه‌س ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌كه بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش هه‌موو ڕێكاه‌ركانمان گرتووه‌ته به‌ر و ڕێكاری ته‌ندروستی تووند گیراوه‌ته به‌ر.
ڕوونی كرده‌وه، شێخ محه‌مه‌د شێخ عبدلكه‌ریم بڕیاره له شاری سلێمانی له باخه‌كه‌ی ماڵی خۆی بنێژرێت، به رێوره‌سمى تایبه‌ت و به ئاماده‌بوونی هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و كه‌سایه‌تی حزبی و ئاینی وڵاته‌كه‌مان.
ئاشكرای كرد، زیاتر له 10 هه‌زار شوێن كه‌وتووانی شێخ محه‌مه‌د شێخ عبدلكه‌ریم له سنووری ئێران عێراق وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له رێوره‌سمى ناشتنی بكه‌ن.
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی سه‌رۆك و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ساڵی 1938 له گوندی كربچنه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی سه‌نگاو له‌دایك بووه، دوای كۆچی دوایی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی باوكی، به سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری هاته هه‌ڵبژاردن.
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ناسناوی كه‌سنه‌زانی له خێزانه‌كه‌یه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌و ڕه‌وته له شاری سلێمانییه، ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه سلێمانی جێ هێشتووه و له ئوردن نیشته‌جێ بووه و هه‌ر له‌وێ خانه‌قایه‌كی دانابوو، له هه‌موو دنیا شوێنكه‌وتووی هه‌یه.