كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ساز كرا و ماوه‌ی 75 خوله‌كی خایاند، پێشوه‌خته بڕیاربوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا چه‌ند بژاره‌یه‌كی سه‌ربازی بخاته به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و وه‌ڵامی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی ئه‌سه‌دی پێ بدرێته‌وه، به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته ده‌بوو جێمس ماتیس و جۆزێف دنفۆرد سێ بژاره بخه‌نه‌ڕوو، كه یه‌كێكیان زۆر ئاسایی و ئه‌وه‌ی تر مام ناوه‌ند و دواترینیشیان بژاره قورسه‌كه بێت، به‌ڵام هه‌ردووكیان ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد، به‌ڵكوو پێنج بژاره‌یان خسته ڕوو.
سه‌عاتێك به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه من بژارهكانم پێگه‌یشت و بینیم، به‌ڵام ماتیس و دنفۆرد كاری باشیان نه‌كردبوو و به ڕوونی هه‌ست به‌وه ده‌كرا، كه ده‌یانه‌وێ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئه‌سه‌د نه‌درێته‌وه، به زوویی پێنج بژارهكهمان خسته به‌رده‌م كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی بكه‌ن و بۆ كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌ر بخه‌نه‌ڕوو. به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیش دوو له بژاره‌كان زۆر ئاسایی بوون و كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداریان ده‌بوو، سێ بژاره‌كه‌ی تریش كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداریان زۆر زیاتر بوو، له نێو ئه‌و پێنجه ته‌نیا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێردران كه مه‌ترسی و كاردانه‌وه‌كانی كه‌متره.
له ڕاستیدا خستنه‌ڕووی پێنج بژارده وا ده‌كات كه یه‌كلاكردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێكیان زۆر قورس‌تر ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پنتاگۆنیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوو، بۆیه له جیاتی سێ بژاره پێنجیان خسته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یش ماتیس ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه، كه پێویسته ته‌نیا ئه‌و شوێنانه بۆردمان بكرێن، كه گازی كیمیاییان تێدایه و له بۆردمانه‌كه‌ی دوما گازی كیمیایی له‌و شوێنانه‌وه به‌كارهێنراوه و به‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكایش هه‌مان ترسی تره‌مپی هه‌بوو و به‌رده‌وام دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه به‌ركه‌وتنی ڕووسییه‌كان به‌ر بۆردمانهكانمان واته هه‌ڵایسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ئه‌م ترسه‌یش هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بوو، چونكه پێشتر دنفۆرد له‌گه‌ڵ گراسیمۆڤ گفتوگۆی كرد بوو و مۆسكۆی ئاگه‌دار كردبووه‌وه، هاوكات له‌وه‌یش دڵنیا بووین كه ڕووسه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ئامانجانه نزیك نین، كه ئێمه ده‌مانه‌وێ بۆردمانیان بكه‌ین، به‌ڵكوو ئێرانییه‌كان و سه‌ربازانی ئه‌سه‌دی تێدایه و ئه‌مه‌یش هیچ گرفتێكی گه‌وره دروست ناكات.
ماتيس به ته‌واوی دژی بۆردمانكردنی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و ئێران بوو له سووریا
به ڕوونی ماتیس خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده كردبوو، كه شكست به هه‌موو بژاره‌كان بهێنێت و هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و كاره قێزه‌وه‌نه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د نه‌درێته‌وه، له كۆتاییش دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ به‌رده‌وام دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ده‌یه‌وێ وه‌ڵامێكی توند و كه‌مه‌رشكێنی ئه‌سه‌د بداته‌وه، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی نه‌دا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ده‌بوو به‌ر له تێپه‌ڕینی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر بۆردمانه‌كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌سه‌د بداته‌وه، كه‌چی هه‌فته‌كه تێپه‌ڕی و گفتوگۆكان زۆر بوون، به‌ڵام له ڕووی واقیعییه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
بۆردمانه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له حه‌وتی نیسان/ئه‌پریل بوو و ئێمه‌یش له 14ی نیسان/ئه‌پریل تێپه‌ڕین و هیچمان نه‌كرد، من گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه، كه ئه‌مه‌ریكا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر به ئه‌سه‌د نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه ڕژدی به‌رانبه‌ر كاره‌كه كه‌متر بووه‌وه، شكستی ئێمه‌یش له وه‌شاندنی گورز له ئه‌سه‌د، شكستێكی گه‌وره بوو بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، چونكه به گشتی جیهان به‌وه‌ی زانیبوو، كه ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات و به فه‌رمی به مۆسكۆ و پاریس و له‌نده‌نمان ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌و شكستهیش به ته‌واوی ئه‌سه‌د و مۆسكۆ و تارانی دڵخۆش كرد، له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ بگات به بڕیار و حكوومه‌تی وڵاته‌كه له گێژاودایه.
له كۆبوونه‌وه‌كه مایك پێنس پشتیوانی ته‌واوه‌تی منی ده‌كرد و ستیڤن منوشینی وه‌زیری گهنجینهیش به ته‌واوی پشتیوانی له ماتیس ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ له‌باره‌ی دۆخه‌كه‌وه نه‌ده‌زانی، نیكی هایلیش دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له ڕیزی سوپایه و بۆیه هه‌میشه باسی له‌وه ده‌كرد كه نابێ هیچ زیانێك به سوپا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگات.
پێشنیازی ئه‌وه‌م كرد كه جارێكی تر به بژارهكاندا بچینه‌وه و بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ین، به‌ڵام ماتیس ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه و دواتر ماكگان پێی گوتم، كه ماتیس به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار بۆ شكستهێنانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات، نه‌ك بیه‌وێ كۆبوونه‌وه‌كه به بڕیارێك كۆتایی پێ بهێنرێت.
تره‌مپ هیچ بڕیاری نه‌ده‌دا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بێلایه‌نی هه‌ڵده‌بژارد
تره‌مپ ده‌یه‌ویست بۆچوونه‌كه‌ی ماتیس پشتیوانی زۆرتر بێ و دووپاتی ده‌كرده‌وه كه ده‌بێ له نێو دڵی ئه‌سه‌د بده‌ین و سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه چه‌ك و گازی كیمیایییان لێیه به ته‌واوی وێرانیان بكه‌ین، كه 22 شوێن و ئامانج دیارییكرابوون، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه ته‌نیا باڵه‌خانه بوون و پێشوه‌خته چۆڵكرابوون، بۆیه هێرشه‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌ده‌بوو. جیا له‌وه‌یش تره‌مپ هه‌ر پرسیاری ده‌كرد و هیچ بڕیارێكی نه‌ده‌دا و به ڕوونی پشتیوانی هیچ نه‌ده‌كرد، به‌ڵكوو به‌لایه‌وه خۆش بوو كه ئه‌و جیاوازی و ناكۆكییه زۆره هه‌یه و هه‌مووان خه‌ریكی گفتوگۆیه‌كی بێ ئه‌نجامین، ماتیس وه‌كو دیوارێكی به‌ردین به ڕووی هێرشه‌كه وه‌ستابووه‌وه.
ئه‌و هه‌موو بیرۆكراسییهی له حكوومه‌تی تره‌مپ هه‌بوو، پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاری به ته‌واوی ئیفلیج كردبوو، ماتیس سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باش ده‌یزانی كه ئه‌سه‌د و سوپاكه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی ئێمه وه‌ك ئامانج دیارییمان كردوون، چۆڵیان كردووه و ته‌نیا باڵه‌خانه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر ئه‌و بژاره‌یه كه زیاتر ئابڕووی ئه‌مه‌ریكا و هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌مانی پێ ده‌چوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دواتر به نزیكه‌یی بژارده‌كه‌ی ماتیسیش هه‌مووان قبووڵیان كرد، به‌ڵام ئه‌و یاریی ده‌كرد و ده‌یزانی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تره‌مپ بكات، دواتر كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات و منیش هه‌ستم به‌وه كرد، كه تره‌مپ له نووسینگه‌ی سپی تاكلایه‌نه بڕیارێك ده‌دات، به‌ڵام من گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی كه بیرۆكراسی به‌سه‌ر هه‌موومان سه‌ركه‌وت له كۆبوونه‌وه‌كه و به‌ڵێنم دا كه جارێكی تر ئه‌مه ڕوو نه‌دات، به‌ڵام ماكگان گوتی، ئه‌وه حكوومه‌تی بۆش نییه، دواجاریش له به‌رده‌م میدیاكان گوتار پێشكه‌ش كرا، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به هیچ ئه‌نجام و بڕیارێك نه‌گه‌یشت و بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ساز بكه‌ین.
پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار په‌كی كه‌وتبوو و بیرۆكراسی هه‌مووانی كۆت و به‌ند كردبوو
ڕۆژی دواتر دۆخه‌كه پێشڤه‌چوونی گه‌وره‌تری به‌خۆیه‌وه بینی و تره‌مپ به‌ڵێنی دا كه هێرشی سێقۆڵی ده‌كه‌نه سه‌ر سووریا و داوای كرد كه له‌گه‌ڵ تیریزا مای و ئیمانوێل ماكرۆن گفتوگۆ بكات و دواتریش سوپای هه‌رسێ وڵات كه‌وتنه گفتوگۆ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، دواتر تره‌مپ بانگێشتی تیلرسن و نیكی هایلی كرد تا ژه‌می ئێواره به یه‌كه‌وه بخۆن و له‌وێ پرسیاری له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی هه‌ردووكیان كردبوو و تیلرسن قسه‌ی نه‌شیاوی به نیكی هایلی گوتبوو و ئه‌مه‌یش له ته‌واوی حكوومه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕووینه‌داوه و كارێكی زۆر قێزه‌وه‌ن بوو.
ده‌رنگانی شه‌و جارید كۆشنه‌ر هاته نووسینگه‌كه‌م و دووپاتی كرده‌وه كه تره‌مپ باسی منی كردووه، به‌وه‌ی كاری زۆر باشم كردووه، له كاتێكدا خۆم له‌و بڕوایهدابووم كه كاره‌كان هیچ باش نین و هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه.
ڕووسیا و ئه‌سه‌د و ئێران دڵخۆشبوون به شكستی واشنتن و نه‌مانی توانای بڕیاردان
ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی به ته‌له‌فۆن قسه‌م كرد و دووپاتم له‌وه كرده‌وه كه تاوتوێی وه‌شاندنی گورز له ئه‌سه‌د ده‌كه‌ین و هه‌مووان پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه‌یان كرد و ئه‌وه‌یشم خسته به‌رده‌میان كه تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ داوای كردووه، كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا كه‌م ده‌كرێنه‌وه و خه‌رجی مانه‌وه‌یشیان ده‌بێ 50%ی له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه دابین بكرێت، هه‌مووان به‌ڵێنیان دا كه بابه‌ته‌كه به ڕژدی وه‌رده‌گرن و به‌شێوه‌یه‌كی نا ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌رێنیان پێمان دایه‌وه، به‌ڵام من له‌و بڕوایهدابووم، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش تره‌مپ نایه‌وێ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌ت له سووریا بمێننه‌وه، بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر كات ماوه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ی پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیارێكیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ببوو به ئه‌سته‌مترین بڕیار و تا ئه‌وكاته‌یش هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو.
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م
به‌شی شه‌شه‌م
به‌شی حه‌وته‌م
به‌شی هه‌شته‌م
به‌شی نۆیه‌م
به‌شی ده‌یه‌م
به‌شی یازده‌یه‌م