دواى كوشتنى هیشام هاشمى توێژه‌ر و رۆژنامه‌نووس، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆر دروست بووه، پرسیارى گرنگ كه له‌لایه‌ن میدیاكان و چاودێرانى سیاسى ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، كێ هیشام هاشمى كوشت؟
شه‌وى رابردوو هیشام هاشمى توێژه‌ر و شاره‌زا له كاروبارى ته‌ناهى و گرووپه تیرۆریست و توندڕه‌وه‌كان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له گه‌ڕه‌كى زه‌یوونه‌ى به‌غدا تیرۆر كرا. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه ده‌زگه فه‌رمییه‌كانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سێ كه‌سى ده‌مامكدار چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه بووه، سوارى دوو ماتۆر بوون و ته‌قه‌یان له هیشام هاشمى كردووه و دواتر رایان كردووه.
كوشتنى هیشام هاشمى جیا له عێراق، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆری له ناوچه و دنیا دروست كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاردانه‌وه‌یه‌كى زۆریش له‌سه‌ر ئاستى عێراق دروست بكات.
هیشام هاشمى كێ بوو؟
هیشام هاشمى له ساڵى 1973 له شارى به‌غدا له خێزانێكى سوننه له دایك بووه، له كۆلیژى كارگێڕى و ئابوورى به‌شى ئامارى خوێندووه، له كۆتایى نه‌وه‌ته‌كانه‌وه ده‌ستى كردووه به چاودێرى گرووپه توندڕه‌وه‌كان، وه‌ك توێژه‌رێك كارى له‌سه‌ر بابه‌تى ته‌ناهى و تیرۆر كردووه، له كۆتایى ساڵانى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس گیراوه و دواتر له ساڵى 2002 ئازاد كراوه.
له دواى كه‌وتنى رژێمه‌كه له ساڵى 2003، ده‌ستى به كارى رۆژنامه‌وانى كردووه، بۆ چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كى ناوخۆى و نێوده‌وڵه‌تى كارى كردووه. هیشام هاشمى زۆر كارى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه توندڕه‌وه‌كان كردووه، ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌واڵگرى ناوچه‌كه سوودیان له زانیارییه‌كانى ئه‌و وه‌رگرتووه.
ئه‌و كاته‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو، هیشام هاشمى راوێژكارى عه‌بادى بووه، دواتریش له پاڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبه‌كانى هه‌میشه له میدیاكانى عێراق و ده‌ره‌وه ده‌ركه‌وتووه و شرۆڤه‌ى بۆ بارودۆخى ته‌ناهى عێراق كردووه. به‌هۆى ئه‌وه‌ى زمانى ئینگلیزى به باشى زانیوه، ده‌زگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به باشى سوودیان له هاشمى بینیوه.
هاشمى سێ كتێبى به‌ناوبانگى هه‌یه كه تایبه‌تن به گرووپه تیرۆریستییه‌كان، له‌وانه "دنیاى داعش" و "مێژووى قاعیده له عێراق" و "داعش له ناوه‌وه". جگه له‌مه‌یش سه‌تان وتارى له‌سه‌ر گرووپه توندڕه‌وه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ كه میدیاكانى دنیا له‌وانه ئاژانسه‌كانى وه‌ك BBC ى به‌ریتانى و دۆیچه‌ڤێڵه‌ى ئه‌ڵمانى كاریان له‌سه‌ر هاشمى كردووه، گوتیان ئه‌و شاره‌زایه خزمه‌تێكى زۆرى به‌و لایه‌نانه كردووه كه شه‌ڕى داعشیان كردووه، چونكه ئه‌و بوو زانیارى ته‌واوى سه‌ركرده‌كانى داعشى ئاشكرا كرد.
سه‌ركرده‌یه‌كى حزبوڵاى عێراق به كوشتنى هاشمى تۆمه‌تبار ده‌كرێت
كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كوشتنى هاشمى چییه؟
هه‌ریه‌كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا كوشتنى هاشمییان رێسوا كردووه، پلاسخارتى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق داواى له عێراق كردووه به په‌له بكوژانى هاشمى بدۆزێته‌وه.
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق تیرۆركردنى هاشمى به كارێكى ترسنۆكانه ناو ده‌بات و پێی وایه عێراق به له‌ده‌ستدانى هاشمى، گه‌نجینه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نیشتمانى له كیس چووه. باڵوێزى به‌ریتانیش له عێراق ده‌ڵێ، "عێراق بیرمه‌ندێكى ئازاى له ده‌ست داوه". سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى هاشمى كردووه و داواى له حكوومه‌تى عێراق كردووه بكوژانى هاشمى بدرێن به دادگه.
میلیشیاكانى ئێران به كوشتنى هاشمى تۆمه‌تبار ده‌كرێن؟
وێڕاى ئه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئێران له عێراق وه‌ك وڵاتانى تر رێسواى كوشتنى هیشام هاشمى كردووه و گوتوویه‌تى، ئه‌مه بۆ دروستكردنى ئاژاوه‌یه له عێراق، كه‌چى زۆرن ئه‌و ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى كه ئه‌مڕۆ به راشكاوى ئێران و میلیشیاكانى به كوشتنى هاشمى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
ئه‌لعه‌ره‌بیه ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ى بۆ پوخته‌یه‌كى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست كردووه كه راسته‌وخۆ ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ، له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانى هیشام هاشمى هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌كانیش رژد بوون. راپۆرته‌كه‌ى واشنتن پۆست ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، زانیارییه‌كانى له چه‌ندان كه‌سى نزیك وه‌رگرتووه كه گوتوویانه ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانى هیشام هاشمى هه‌بووه.
واشنتن پۆست: به كوشتنى هاشمى شه‌ڕى دژ به تیرۆر زیانى به‌ر ده‌كه‌وێت
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست وه‌سفى هاشمى ده‌كات و ده‌ڵێ، به كوشتنى هاشمى جه‌نگى دژ به تیرۆر زیانێكى زۆرى به‌رده‌كه‌وێت.
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى باسى له‌وه كردووه، هاشم له دوایین رۆژانى ته‌مه‌نى ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بووه له لایه‌ن میلیشیاكانى سه‌ر به ئێرانه‌وه بكوژرێت، به راشكاویش باسى له‌وه كردووه، چونكه دوایین كارى ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه بوون كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌بوعه‌لى عه‌سكه‌رى هه‌ڕه‌شه‌ى له هاشمى كردووه، عه‌سكه‌رى به‌رپرسى ته‌ناهیى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقییه و هیچى له‌باره‌وه نازانرێت و له راگه‌یاندن ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هیشام هاشمى هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه ئاشكرا كردووه.