وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات، له‌باره‌ی ده‌ركردنی عێراق له لیستی مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ سپیكردنه‌وه‌ی داهات و هاوكاریكردنی تیرۆر.
بڕیاری كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپای ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، له ڕاگه‌یانراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق هاتووه، "دكتۆر فوئاد حوسێن نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه و بڕیاری كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپای ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی دیاریكردنی عێراق له لیستی مه‌ترسیداره‌كان بۆ كاروباری سپیكردنه‌وه‌ی داهات و هاوكاریكردنی تیرۆر.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، "چه‌ندان یاسای گرنگ له عێراق ده‌ركراون و ڕێكاری گرنگ گیراونه‌ته‌به‌ر به ئاراسته‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردان و سپیكردنه‌وه‌ی داهات و هاوكاریكردنی تیرۆر."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای كردووه، به‌په‌له عێراق له لیستی مه‌ترسیداره‌كانی وڵاتانی دنیا ده‌ربهێنرێت.
لیستی مه‌ترسیداره‌كانی وڵاتانی دنیا، ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی تێدایه كه به‌هه‌ده‌ردانی سامانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وڵاتێكه‌وه ده‌كرێت یان سپیكردنه‌وه‌ی داهات یان هاوكاریكردنی تیرۆر، به‌پێی به‌داوداچوونی نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا له عێراق، عێراق ئه‌م خاڵانه‌ی تێدایه بۆیه ناوی خراوه‌ته ناو لیسته‌كه‌وه.