ته‌نیا ئه‌مڕۆ له سنووری پارێزگای سلێمانی دوو تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، عه‌بدوڵا شێخ ئه‌حمه‌د جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاندووه، خۆپارێزی هاووڵاتییان ئاماره‌كانی كۆرۆنای له سلێمانی كه‌متر كردووه. داوایشی كردووه كه هاووڵاتییان زیاتر پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بكه‌ن و خۆپارێزی زیاتر بكه‌ن.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه دوو كه‌س له سنووری سلێمانی به كۆرۆنا مردوون
عه‌بدوڵا شێخ ئه‌حمه‌د كه هاوكات سه‌رۆكی تیمی ناشتنی ته‌رمی قوربانیانی كۆرۆنایشه باسی له‌وه كردووه كه ئه‌مڕۆ و تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه دوو كه‌س له سنووری سلێمانی به كۆرۆنا مردوون كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی سلێمانی و ئه‌وه‌ی تر خه‌ڵكی رانیه‌یه.
سلێمانی له‌ماوه‌ی ڕابردوو ئامارێكی به‌رزی كۆرۆنای تێدا تۆمار كرا، به‌جۆرێك زۆرترین ژماره‌ی مردووان له‌و سنووره بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌ندروستی سنووره‌كه ده‌ڵێن ئێسته ئاماره‌كان ڕوو له دابه‌زینه.