دیاردەیەکی فەلەکی دەردەکەوێت

:: PM:07:42:08/07/2020 ‌

دوای ئەوەی لە 22ی حوزەیران، خۆرگیران لە ئاسمانەکانی عەرەبیدا ڕووی دا، ماوەی چەند رۆژێکە دیاردەیەکی تری فەلەکی ئاسمانی دنیای تەنیوە، دوای توێژینەوە لەلایەن گەردوونناسان و فەلەکناسە عەرەبییەکان دەرکەوتووە ئەستێرەی کشاوە بەناوی ''نیو وایز''.

بەگوێرەی پۆستێکی فەیسبووک کە لەلایەن ''ماجد محەمەد''ی فەلەکناس لە کۆمەڵەی فەلەکی جدە و توویتێکی CNNی عەرەبی، ئەوە هاتووە کە دیاردەیەکی نامۆی گەردوونی لەسەر ئاسمانی عەرەبی دەبینرێت کە دوا توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە، ئەستێرەی کشاوی "نیو وایز"ییە کە ماوەیەکە لەسەر ئاسمانی عەرەبی بەروونی و بەشێوەیەکی ئاسایی دەبینرێت.



ئەوەیش خراوەتەڕوو، بۆ یەکەمجارە توانراوە دەرکەوتنی ئەم دیاردەیە بەوێنەی روون و ئاشکرا تۆمار بکەن، کە پێشتر بەوجۆرە نەبووە، بۆیە بووەتە باسێکی‌ گەرمی میدیا عەرەبییەکان و میدیا جیهانییەکان کە دیاردەیەکی ئەوا بە چاو ببینرێت.

دوای ئەوەی لە 22ی حوزەیران، خۆرگیران لە ئاسمانەکانی عەرەبیدا ڕووی دا، ئەمرۆیش دیاردەیەکی تر ڕوویدا کە دنیای سەرقاڵ کردووە ئەویش ئەستێرەی کشاوی "نیو وایز"ییە کە بەڕوونی لە ئاسمانەکان دەبینرێت.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان