به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیان له‌ده‌ستدا، هاوكات به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیانیش وه‌ك یه‌كه‌م ژنی به‌رپرس له‌ناو دا‌و و ده‌زگا حكوومییه‌كانی گه‌رمیان، تووشی کۆرۆنا بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هەشتی ته‌مووز، عه‌لی شوكر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، محه‌مه‌د سالح كارگێری مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان به‌په‌تای كۆرۆنا كۆچی دوای كرد.
زیاتر گوتی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كارگێری مه‌ڵبه‌ند بوو، هاوكات به‌رپرسی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانیش بوو، به‌هۆی تووشبوونی به په‌تای كۆرۆنا تووشی ته‌نگ بوونی هه‌ناسه‌دان هات به‌و هۆیه‌وه كۆچی دوای كرد، له‌سه‌ر گۆڕستان هاووڵاتییانمان ئاگادار كرده‌وه كه‌س سه‌دانمان نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت و كۆ بوونه‌وی خه‌ڵك نه‌بێته هۆكاری تووشبوونی كه‌سانی تر به‌و په‌تایه.
بەهۆی کۆرۆناوە بەرپرسێکی گەرمیان مرد و بەرپرسێکی تریش حاڵی خراپە
هاوكات جیهان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان كه حه‌وت كتێبخانه‌ی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌خۆ ده‌گرێت، له‌رێی "وشه"وه، هه‌واڵی تووشبوونی به‌په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاند، ئەم ژنە كه یه‌كه‌م ژنە كه تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتبێ له گه‌رمیان دەڵێ، زۆر به زه‌حمه‌ت قسه‌م بۆ ده‌كرێ و په‌تاكه زۆر ماندووی كردوم.
تا ئێستە له گه‌رمیان 20 كه‌س به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون، هاوكات پێنج به‌رپرسی حكوومی له‌نێویاندا و یه‌ك ژن تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتوون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی