ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارتی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه، هه‌ردوو باسیان له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و لێكه‌وته‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان تاوتوێ كرا، جینین پلاسخارت پشتیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ به‌رده‌وامی گفتوگۆكان دووپات كرده‌وه و گوتی، هه‌ردوولا هان ده‌ده‌ین له گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام بن.
له به‌رانبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ئاماده‌یه.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردوولا باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و تیشكیان خسته سه‌ر لێكه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.