دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی "وشه" هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی بۆ پشتیوانی له به‌روبوومی كشتوكاڵی ناوخۆ ڕاگه‌یاند، هاووڵاتییان به لێشاو ده‌ستیان به كڕینی ته‌ماته و به‌روبوومی ناوخۆیی كردووه و به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كانیش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بووه و نرخی ته‌ماته‌ی له بازاڕه‌كانی كوردستان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
نازدار ئه‌حمه‌د هاووڵاتییه‌كی سنووری پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می ته‌ماته زۆر بووه و نرخه‌كه‌یشی زۆر دابه‌زیبوو، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م بڕیارمان دا پشتیوانی جووتیارانی كوردستان بكه‌ین و ته‌ماته‌ی زۆرمان كڕی و ده‌یكه‌ین به ئاوی ته‌ماته و هه‌ڵیده‌گرین و به‌شی ماوه‌یه‌كی باشمان ده‌كات.
زیاتر گوتی، هیوادارم هه‌ر خێزانێك لای خۆیه‌وه چه‌ند سندووقێك ته‌ماته‌ی جووتیاران بكڕێ و بیكه‌ن به دۆشاوی ته‌ماته یان وشكی بكه‌نه‌وه، به‌مشێوه‌یه به‌رهه‌می جووتیارانمان به فیڕۆ ناچێ و پێویستیشمان به به‌رهه‌می ده‌ره‌كی نابێت.
هاوڕزا ستار ژنێكی تری خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای بینینی دیمه‌نی فڕێدانی ته‌ماته‌ی جووتیاران، هه‌ستمان به به‌رپرسیاریه‌تی كرد و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ پاڵپشتی جووتیاران ڕاگه‌یه‌نرا كاریگه‌ری دروست كرد، بۆیه ده‌ستمان به كڕینی ته‌ماته‌ی خۆماڵی كرد و ده‌یكه‌ین به دۆشاوی ته‌ماته و وشكی ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ وه‌رزی زستان هه‌ڵی ده‌گرین.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سوول.