سه‌رپه‌رشتیاری تیمی به‌خاكسپاردنی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی ئاشكرای كرد، چه‌ند ڕۆژێكه ڕێژه‌ی مردنی هاووڵاتییان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی ڕووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ندی خۆپارێزییه‌كان بن، ده‌توانرێ دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیمی به‌خاكسپاردنی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌كه بۆ "وشه" گوتی، چه‌ند ڕۆژێكه حاڵه‌ته‌كانی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی زۆر كه‌می كردووه، به به‌راورد به ماوه‌ی ڕابردوو، ئه‌مه‌یش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره.
پابه‌ندی خه‌ڵك وایكردووه دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبوون بڕوات
زیاتر گوتی، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی مردن و تووشبووان له شاره‌كه بۆ پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان به خۆپارێزییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر زیاتر و باشتر پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن، ئه‌وا دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، ئه‌وه‌یشی دووپات كرده‌وه، كه له ڕۆژانی ڕابردوو هه‌شت تا ده كه‌س ڕۆژانه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست ده‌دا، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ڕۆژه‌یه زۆر كه‌می كردووه.
بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوه‌ی چوار هه‌فته‌یه له سلێمانی، ده‌وامی سه‌رجه‌م داووده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت ڕاگیراوه و كراوه‌ته پشوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڕێگه‌كانی هاتوچۆ گیراون و هه‌وڵه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تاكه.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.