كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ئابووری و دارایی له ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆی دا، عێراقی خسته لیستی ڕه‌شی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین پاره‌یان لێ سپی ده‌كرێته‌وه و گرووپه تیرۆریستییه‌كان پاره‌دار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی و خه‌مباری به‌غدای لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بێهیوایی خۆی به‌رانبه‌ر به یه‌كێتییه‌كه ده‌خاته ڕوو، له به‌رانبه‌ر گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه.
یه‌كێتیی ئه‌وروپا له ڕاپۆرتی مامه‌ڵه‌ی دارایی یه‌كێتییه‌كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری جیهان، له ته‌ك عێراق، هه‌ریه‌ك له ئه‌فغانستان و پاكستان و سووریا و یه‌مه‌ن و كۆریای باكوریشی خستووه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و وڵاتانه هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر دۆخی دارایی یه‌كێتییه‌كه، بۆیه قه‌ده‌غه‌ی كردووه مامه‌ڵه‌ی داراییان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین پاره له‌و وڵاتانه سپی ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كانیش له‌و وڵاتانه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن و له بانكه‌كانی ئه‌وانه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌نه‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه به ڕووی ئاماژه دراوه، كه ئه‌و وڵاتانه‌ی خراونه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر سیسته‌می دارایی یه‌كێتیی ئه‌وروپا. دانانی عێراق له لیستی ڕه‌شی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به مانای ئه‌وه دێ، كه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆرتر دێته به‌رده‌م عێراق، له پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی به ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و متمانه‌كردنی وڵاتان به سیسته‌می بانكی و دارایی عێراق، كه ئێسته وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و ناوخۆیی به ده‌ست ئه‌م كێشانه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه ناتوانن له پاره له بانكه‌كانی ئه‌وروپاوه و به پێچه‌وانه‌وه‌یش حه‌واڵه‌ی عێراق بكه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش كاری سه‌رمایه‌داران قورس بكات، به تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا قه‌واره‌یه‌كی به‌هێزی جیهانه و ئابوورییه‌كی پته‌وی هه‌یه، زۆرێك له سه‌رمایه‌دارانی بیانی، پاره و سامان و مامه‌ڵه‌كانیان له ڕێی بانكه گه‌وره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن وێرانی بێهیوایی و ده‌ربڕینی نیگه‌رانی به‌رانبه‌ر به‌و بڕیاره دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و ڕاپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌كه ده‌ری كردووه، دادپه‌روه‌ری تێدا نییه و به ته‌واوی ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌رتی دارایی و بانكی له عێراق، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو هه‌موو زانیارییه‌كی پێویست و هه‌ستیارییان له ڕێی كه‌ناڵی فه‌رمییه‌وه ئاراسته‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردووه، دوای ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك مه‌رجیان سه‌پاند، تا عێراق نه‌خه‌نه لیستی ڕه‌شه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانیان جێبه‌جێ كراوه و هه‌موو زانیارییه‌كیان ئاراسته كرا، كه‌چی دواجار هه‌ر بڕیاریان دا عێراق له لیستی ڕه‌شدا بێت.
دانانی عێراق له لیستی ڕه‌شی ئه‌وروپا واته قورسبوونی حه‌واڵه‌ی پاره له هه‌ردوولاوه و نزیكبوونه‌وه‌ی له مه‌حاڵ
زیاتر گوتی، هه‌موو ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر به یه‌كێتییه‌كه دراوه و ڕێوشوێنه‌كانی ڕێگریكردنیش له‌و دیارده‌یه خراونه‌ته ڕوو، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه كه سیسته‌می دارایی زۆر به‌هێزتر و پته‌وتر بكرێت.
سه‌لام روبێعی پسپۆری ئابووری له عێراق له‌وباره‌وه به پێگه‌ی "
ئه‌لحوڕه"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند، دانانی عێراق له لیستی ڕه‌شی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، سزا نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه كه ده‌ستی عێراق ده‌گرێت، له هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی دارایی نێوده‌وڵه‌تی دا، به دڵنیاییه‌وه یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هه‌موو وڵاتانی تری دنیا زۆر به هه‌ستیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر ترسناكه بۆ سه‌ر سیسته‌می دارایی له ته‌واوی جیهان.
روبێعی گوتی، كۆتوبه‌نده‌كان زۆر قورس و ئه‌سته‌م ده‌كرێن، له‌باره‌ی حه‌واڵه‌كردنی پاره له عێراقه‌وه بۆ ئه‌وروپا یان له ئه‌وروپاوه بۆ عێراق، پێویستی به زۆرترین لێكۆڵینه‌وه ده‌بێ و وردترین زانیاری له‌باره‌وه وه‌رده‌گیرێت، ئامانج له حه‌واڵه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه و كه‌س و كۆمپانیای نێره‌ر و وه‌رگر، پێویسته به هه‌موو فلته‌ره ته‌ناهییه‌كانی سه‌لامه‌تی دارایی و حه‌واڵه‌كردن به گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا تێپه‌ڕ ببن، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیش پێویستی به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه و دروست ده‌بێت.
ئه‌مه واده‌كات سه‌رمایه‌دارانی بیانی كه ئێسته له عێراقن بیر له جێهێشتنی بكه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌یشی كه نیازیان هه‌بووه ڕوو له عێراق بكه‌ن په‌شیمان ببنه‌وه
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و كاره وا ده‌كات رۆتینی زۆر دروست ببێ، به‌مشێوه‌یه‌یش وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بنه‌وه، چونكه پرۆسه‌ی حه‌واڵه‌كردنی پاره به ته‌واوی شكست ده‌هێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ڕۆتینه وا ده‌كات به ته‌واوی بێزار ببن و بیر له جهێشتنی عێراق بكه‌نه‌وه، یان به ته‌واوی سه‌رمایه‌كانی لێ كه‌م بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌و سه‌رمایه‌داره بیانیانه‌ی بیانه‌وێ بێنه عێراق و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، دوای بیستی ئه‌و بڕیاره و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌نگاوه‌كانیان به ئاراسته‌ی عێراق كۆتایی پێ ده‌هێنن و ڕوو له وڵاته‌كه ناكه‌ن بۆ وه‌به‌رهێنان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی "حوره" پێوه‌ندی مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و هاوكات پێوه‌ندی به گوته‌بێژی بانكی ناوه‌ندی عێراق كرد، به‌ڵام هه‌ردوولا ڕه‌تیان كرده‌وه كه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌ن.