ئاماری تووشبووانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك ڕۆژانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، به‌رپرسێكی ته‌ندروستیی شاره‌كه‌ش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ژیانی پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له مه‌ترسیدایه.
دوو كارمه‌ندى ته‌ندروستى له كه‌ركووك به ڤایرۆسه‌كه گیانی له ده‌ست داوه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی ته‌مووز، زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت به "وشه"ی گوت، "به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ زۆرترین هاووڵاتی و هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌ره‌تای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ شاری كه‌ركووك تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 200 پزیشك و كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك تووشی كۆرۆنا بوونه، له‌و ژماره‌یه‌یش ته‌نیا دوو كه‌س گیانی له ده‌ست داوه، ئه‌وانه‌ی تر باری ته‌ندروستییان جێگیره و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركووك ڕوونی كرده‌وه، "پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له‌ناو پزیشك و كارمه‌ندانی پزیسكی له شاره‌كه زیاد بكات، چونكه به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه‌دا زۆره، به‌هۆی كه‌می ماده پاككه‌ره‌وه‌كان بۆ خۆپارێزی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، ژیانیان له مه‌ترسیدایه."
شایانی باسه شانه‌ی ته‌نگژه‌كان له ئیداره‌ی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێكاره‌كانی خۆپارێزییان توندتر كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕێژه‌ی تووشبووانی هاووڵاتییان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌ی كه‌ركووك زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه.
تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری كه‌ركووك گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 661 كه‌س، له‌و ژماره‌یه 666 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، 87 هاووڵاتیی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه و 908 توشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.