ئه‌گه‌رچی خۆی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاشكرای كرد كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كلیپه پێش تووشبوونی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی بووه به كۆرۆنا، ئه‌و وره‌ی به‌رزه و ئاماده‌كاری بۆ به‌رهه‌می نۆی ده‌كات.
وره‌ی به‌رزه و ئاماده‌كاری بۆ به‌رهه‌می نۆی ده‌كات
هونه‌رمه‌ند "عه‌زیز وه‌یسی" دوای دابڕانێكی زۆر له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌مزووانه گۆرانییه‌كی نوێ به دوێت له‌گه‌ڵ یه‌زدان خالیدی بڵاو ده‌كاته‌وه.
یه‌زدان خالیدی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام تیزه‌ری گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی خۆی و عه‌زیز وه‌یسی بڵاو كردووه‌ته‌وه، بڕیاره به‌مزووانه ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه له چه‌ناڵی یوتیوب بڵاو بكه‌نه‌وه.
عه‌زیز وه‌یسی كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كان كه به ڕیتمی خێرا گۆرانی ده‌ڵێت و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی به‌ده‌ست بێنێت.
عه‌زیز وه‌یسی له ساڵی 1968 له‌دایك بووه، گۆرانیبێژی ناوداری بواری شاده، له سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ر به پارێزگای كرماشان له ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، ئێسته دانیشتووی جوانڕۆ له ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستانه، ماوه‌یه‌كی زۆره له ڕاگه‌یاندنه‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌بووه.
به یه‌كێك له چالاكترین گۆرانیبێژه‌كانی كورد داده‌نرێت، هه‌میشه له جه‌ژن و بۆنه‌كان له ڕۆژێكدا چه‌ند ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات. ماوه‌یه‌كی زۆر بوو بێده‌نگ بوو و چالاكییه‌كانی وه‌ستاندبوو.