گۆرانیبێژی لاو بێوار عیزه‌ت، له كه‌ناڵی كوردماكس موزك نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ناوی "دلۆ جان" له یوتیوب بڵاو كرده‌وه، تا ئێسته‌یش هه‌شت هه‌زار و 282 بینه‌ری هه‌بووه.
تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌باح بابه‌زینی نووسراوه
بێوار عیزه‌ت له یوتیوب گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "دلۆ جان" بڵاو كرده‌وه، تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌باح بابه‌زینی نووسراوه، كاری ئه‌رێنجمێنتی له‌لایه‌ن ئارمین حه‌بیبی ئه‌نجام دراوه.
بێوار عزه‌ت ساڵانێكی زۆره له بواری هونه‌ری وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وتووه، ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ماوه‌یه‌كه له كاری هونه‌ری دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مساڵ به چه‌ندان به‌رهه‌می نوێوه بگه‌ڕێته‌وه ناوه‌ندی هونه‌ری، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، چه‌ند ئه‌لبوومێكی گۆرانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، زیاتر گۆرانییه‌كانی به شێوه‌زاری كرمانجییه.