به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌شێوه‌ی نایاسایی زیادی كردووه، لیژنه‌كانیشمان به‌رده‌وامن له سزادانی ئه‌و كه‌سانه.
لیژنه‌كانیان به‌رده‌وامن له سزادانی ئه‌و كه‌سانه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ته‌مووز، سۆران غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانى به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشت به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و لابردن و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه، ئه‌و گۆشته خراپه و مه‌ترسیداره و پشكنینى بۆ نه‌كراوه.
زیاتر گوتی، لیژنه‌كان به هاوكاری هێزی ته‌ناهى و ئاسایش بچنه هه‌ر شوێنێك ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و گۆشت و كه‌لوپه‌له‌كان ده‌گرن و خاوه‌نه‌كه‌یشی ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ڕوونی كرده‌وه، گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ پشكنینێكی ڤێته‌رنه‌ری بۆ نه‌كراوه و گۆشتی مه‌ترسیداره و پێویسته هاووڵاتییان ئاگاداربن و په‌نای بۆ نه‌به‌ن له پێناو بڕێك پاره‌ی كه‌متر به‌راورد به ناو بازاڕ.
باسی له‌وه‌یشكرد، له هه‌ر شوێنێك ئه‌و گۆشته دابنرێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لیژنه‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن و فڕێی ده‌ده‌ن و ده‌یسوتێنن و كه‌سه‌كه‌یش ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی