حه‌سیبه عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، توشبوونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
لە ماڵەوە خۆى کەرەنتین كردووه
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ته‌مووز، حەسیبە عەبدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پێگه‌ى تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكى كردووه و ڕاى گه‌یاندووه، "كۆرۆنا درۆ نییه، خه‌و و هه‌ناسه‌ت لێ حه‌رام ده‌كات، ئازار ده‌گه‌یه‌نێته جومگه‌كانت و ئازاره‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه كه وه‌ك كه‌سێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵ ده‌رده‌كه‌ویت".
زیاتر ده‌ڵێت، "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌م خۆیان بپارێزن تا ده‌توانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆرۆنا نزیكی مردنت ده‌كاته‌وه، من لە ماڵەوە خۆم کەرەنتین كردووه و چارەسەری پزیشکی وەردەگرم".
حەسیبە عەبدوڵا له كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیدا، به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردرا.