قائمقامیەتی سلێمانی بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه‌وا بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائمقامیه‌تی سلێمانی شەش کافتریای نێرگەلە و گازینۆی بلیاردیان داخست.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ته‌مووز، کوردۆ عەزیز، سەرۆکی لیژنەی ڕیستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیەتی سلێمانی له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕای گەیاندووه، بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پابه‌ندنه‌بوون به‌بڕیارەکانی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی و کردنەوەی شوێنەکانیان و پێشکەشکردنی نێرگەلە بە میوانەکانیان، لیژنەکەمان شەش کافتریای نێرگەلەکێشان و گازینۆی بلیاردی داخستووە.
زیاتر گوتى، "کافتریا داخراوەکان لە (کازیوە، سەدەم، شەوانی شارباژێر، گوڵی شار، گەنجانی تاڤگە و سەروەری) پێکهاتوون."
ڕوونی کردووه‌ته‌وه، "بەمەبەستی خۆپارێزی و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، ژووری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار بڕیاری داخستنی کافتریای نێرگەلە و گازینۆکانی داوە، هەر شوێنێکیش پابه‌ندنه‌بێت و بکرێتەوە له‌لایه‌ن لیژنەکانی قائمقامیەتی سلێمانییه‌وه داده‌خرێت."
ئاماژە كراوه، "بەفەرمانی قائمقامی سلێمانی خاوەنی هەر شەش شوێنەكە ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە."