ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژموون و پێگه‌ی خۆی به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سووریا و عێراق له ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌یش له ڕێی خه‌رج نه‌كردنی بودجه‌ی پنتاگۆن بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له بودجه‌ی ساڵی 2021 تاوتوێی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هاوكارییه‌كانی پنتاگۆن بۆ پێشمه‌رگه و هه‌سه‌ده‌یش نههێلرێن.
ئیگور سوپوتین له ڕۆژنامه‌ی "
نیزاڤیسیمایا گازێتا"ی ڕووسی له‌باره‌ی پرۆژه بودجه‌ی 2021 له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی، كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ن كه تێچوونه‌كانی پنتاگۆن له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و كۆمپانیا تهناهیانهی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له عێراق و سووریا ده‌پارێزن له بودجه‌ی 2021 كه‌م بكرێته‌وه و چیتر پاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان نه‌كرێت.
له كۆنگرێس ئه‌گه‌ری زۆره هاوكارییه‌كان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌سه‌ده و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانی پارێزه‌ری كێڵگه نه‌وتییه‌كان ببڕدرێن
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، كه له بودجه‌ی به‌رگری 2021 بڕی 700 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانی له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كانی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا دانراوه، به‌ڵام كۆنگرێس ده‌یه‌وێ ئه‌و خه‌رجییه له پرۆژه‌یاساكه لابدات و كه‌می بكاته‌وه.
ڕۆژنامه ڕووسیه‌كه نووسیویه‌تی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه واته بڕینی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و بۆچوونه به‌هێزه له كۆنگرێس، به‌ڵام پرۆژه‌یاساكه له ئه‌گه‌ری تێپهڕینیشی له كۆنگرێس پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران هه‌یه و ئه‌مه‌یش ئه‌سته‌مه له‌وێ تێپه‌ڕێنرێت.