ڕۆژنامه‌یه‌كی توركی بابه‌تێكی له‌سه‌ر مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه بارزانی بێده‌نگانه خه‌ریكی پرۆژه‌كه‌یه‌تی كه هه‌میشه خه‌ونی پێوه بینیوه، ئه‌ویش یه‌كخستنه‌وه‌ی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان و به‌كارهێنانی كارتی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا ڕووبه‌ڕووی هه‌موو گرووپه‌كانی كورد نه‌بێته‌وه، 10 تا 20 ساڵی داهاتوو، ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست ده‌بێ و سنووره‌كه‌یشی تا سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی
سوزجو بۆچوونی د.نه‌عیم بابورئۆغلۆی ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینكراوی توركیا و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی خوێندنی باڵای له زانكۆی ئیسته‌نبۆل ئایدین وه‌رگرتووه و ئاماژه‌ی داوه، ئامانجی سه‌ره‌تا و كۆتایی بارزانی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه و ئه‌وه هیچ كه‌سێك ناتوانێ نكۆڵی لێ بكات، ڕووداوه‌كانی سووریا و جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران كه به ڕێككه‌وتنی 100 ساڵه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی دانراوه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و سوودی له‌و دۆخانه وه‌رگرت و توانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی وه‌كخۆیان ده‌ڵێن باشووری كوردستان ئه‌نجام بدات، ئێسته‌یش گۆڕانكارییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی بارزانی و خه‌ونه‌كه‌یدان، له عێراق مسته‌فا كازمی به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه بارزانی و حكوومه‌تی "باكوری عێراق" كوردستان، له‌لایه‌كه‌وه وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه نایانه‌وێ په‌كه‌كه له ناوچه‌كه بێت و له ڕووكه‌ش ئه‌وه ده‌ڵێن، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه خواستی ئه‌وان نییه، به‌ڵكو یاری به توركیا ده‌كه‌ن، چونكه له ژێره‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئێسته‌یش بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری گفتوگۆكانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تری كورد ده‌كات، كه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به‌شێكن له په‌كه‌كه.
له ڕووكه‌ش بارزانی وا خۆی پێشان ده‌دا دژی په‌كه‌كه‌یه، به‌ڵام له ژێره‌وه خه‌ریكی پلانن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و باكوری عێراق
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه‌ی پێشووی توركیا ده‌ڵێ، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له سووریا ده‌ستی پێكردووه، بۆ توركیا زۆر ترسناكه، چونكه ئه‌وه شه‌رعیه‌ت به حكوومه‌تی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه ده‌دات له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، شه‌رعیه‌تێكه ئاسایی نییه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كانی سووریا خه‌ونی به‌هێزی بارزانی بووه.
بابورۆئۆغلۆ ده‌ڵێ، دوای سه‌ركه‌وتنی دانوستاندنه‌كان له سووریا له نێوان ئه‌و گرووپه كوردییانه، هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات، كه ئه‌ویش یه‌كخستنه‌وه‌ی كورده له عێراق له‌گه‌ڵ كوردی سووریا، ئه‌مه‌یش سنووری جیوگرافیای ناوچه كوردییه‌كان به یه‌كگرتووی زۆر زیاتر ده‌كات و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی بارزانی به به‌رده‌وامی كاری بۆ ده‌كات، هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره بۆ پێشه‌وه ده‌هاوێژێت.
ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ئه‌وروپا سووریایه‌كی دابه‌شبوویان ده‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كات نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیلی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا، عێراق هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر ئه‌وان، "هه‌رێمی باكوری عێراق" هه‌رێمی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ و هه‌موو لێكدانه‌وه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ماوه‌ی 10 تا 20 ساڵی داهاتوو كورد و خه‌ونه‌كه‌ی بارزانی له واقیع زۆر مه‌زن ده‌بن و ده‌وڵه‌تی كوردی سنووره‌كانی تا ده‌ریای ناوه‌ڕاست درێژ ده‌بێته‌وه.
پێویسته توركیا له ئێران نزیك بێته‌وه و به هه‌ماهه‌نگی ڕووبه‌ڕووی پلانه‌كه‌ی بارزانی ببنه‌وه
دوای گه‌یشتنی بارزانی به‌و خه‌ونه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی كورد له سووریا و عێراق و جێگیركردنی پایه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌و دوو ناوچه‌یه، به دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوی دوای ئه‌وه‌ی بارزانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و باكوری ڕۆژئاوای ئێران ده‌بێت، كه ئه‌وان ده‌ڵێن باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێویسته توركیا هه‌ست به‌و مه‌ترسیانه بكات و له پلانه‌كه‌ی بارزانی تێ بگات.
له بابه‌ته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه‌یش كراوه، كه توركیا كار دژی ئه‌و پلانه ده‌كات، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی دواكه‌وتوون و خێرا نین، وه‌ستانی هێرشه‌كانیشی له باكوری سووریا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر داوای بارزانی بوو له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
لیوای خانه‌نشینكراوی سوپای توركیا "ئه‌حمه‌د یاڤوز" له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ڵێ، دۆخی باكوری سووریا به ته‌واوی به‌وشێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌ڕوات كه بارزانی نه‌خشه‌ی بۆ داناوه و ئه‌و له كاتی گونجاو هه‌نگاوی گونجاو ده‌هاوێژێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ستراتیجێكی دوور مه‌ودا پشتیوانی بارزانی و خه‌ونه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌ولێر یه‌ك ده‌خه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه سووریا به ته‌واوی لاوازه و ڕووسیایش بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له سووریایه و گرنگی به جیوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه نادات، له‌و نێوه‌نده‌دا توركیا ده‌مێنێته‌وه كه پێویسته له‌گه‌ڵ ئێران هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ دژایه‌تی بارزانی و پلانه‌كه‌ی چڕ بكه‌نه‌وه و زیاتر له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه، تا بتوانن ڕێ له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و خه‌ونه‌ی بارزانی به پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگرن.