ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری كه‌ركووك ڕۆژانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، به‌رپرسێكی ته‌ندروستیی شاره‌كه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 152 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار له شاره‌كه تۆمار كراوه، شه‌ش هاووڵاتییش به ڤایرۆسه‌كه گیانی له ده‌ست داوه.
103 حاڵه‌تی نوێ چاك بوونه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ى ته‌مووز، زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 152 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و 103 حاڵه‌تی نوێیش چاك بوونه‌ته‌وه."
زیاتر گوتی، "له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا له پارێزگاكه گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و 109 هاووڵاتیی، تا ئێسته‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به په‌تاكه مردوون بۆ 107 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، 936 هاووڵاتییش په‌تاكه‌یان په‌ڕاندووه و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و هه‌زار و 134 تووشبوویش له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان."
شایانی باسه، له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌شت هه‌زار و 937 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، سێ هه‌زار و 211 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 306 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.