چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، بچێته‌وه به‌غدا.
سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بوو له سێ رۆژی رابردوو بۆ به‌غدا ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی سه‌ردانه‌كه نه‌كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ته‌مووز، شێروان میرزا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌كه‌ین، به‌ڵام نازانرێت كه‌ی شانده‌كه دێت، ره‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بێت.
هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامن و نه‌گه‌یشتوون به‌وه‌ی بگاته دوا رێككه‌وتن و واژوو بكه‌ن
شێروان میرزا روونی ده‌كاته‌وه، گفتوگۆكان به‌رده‌وامییان هه‌یه، له دوا كۆبوونه‌وه‌یان بڕیاریان داوه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن تا ده‌گه‌نه دوا چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گه‌یشتوون به خاڵی هاوبه‌ش یان نا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه، به‌ڵام جارێ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامن و نه‌گه‌یشتوون به‌وه‌ی بگاته دوا رێككه‌وتن و واژوو بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای "وشه"ن، ئاماژه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه راوه‌ستانی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، پێوه‌ندی به ساڵوه‌گه‌ڕی رزگاركردنی ئه‌و پارێزگایانه‌یه له ده‌ستی داعش رزگار كراون. له‌به‌رئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌چێ به‌شداریی یاده‌كان ده‌كات و به‌شێكیشی پێوه‌ندی به‌و ئۆپراسیۆنانه‌یه كه له‌و چه‌ند رۆژه بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجام ده‌درێن.