مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی دانا و له وتارێكدا دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵكی سلێمانی شایانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ترن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر چاكسازی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و گوتی، چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هیچ پێوه‌ندییه‌كی به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نییه.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
له‌م كابینه‌یه دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستییانه بۆ پڕۆژه‌كه كرا و به گوژمه‌یه‌كی گونجاوتر پڕۆژه‌كه ئاماده كرا، به‌ڵینه‌كه‌مان كرده كردار
به‌ناوی خوای گه‌وره
خوشك و برایانی به‌ڕێز
ئاماده‌بووانی هێژا
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵتان به‌شدارم بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تریی سلێمانی كه یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ره ستراتیجییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی بۆ شاری خۆشه‌ویستیی سلێمانی.
خۆشه‌ویستانی ئه‌م شاره شایانی ئه‌م پڕۆژه‌یه و زۆر پڕۆژه‌ی گرنگتریشن. به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان داوه خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمان بین و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌م كابینه‌یه به‌ڵێنی بنیاتنانی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان‌مان داوه كه یه‌كێكیان ڕێگه‌وبانه‌كانه.
سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان و گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان ده‌كه‌م.
راسته ماوه‌یه‌كی زۆره قسه له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه كراوه، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستییانه بۆ پڕۆژه‌كه كرا و به گوژمه‌یه‌كی گونجاوتر پڕۆژه‌كه ئاماده كرا، به‌ڵینه‌كه‌مان كرده كردار و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان. ئێمه به‌ڵێنی خزمه‌تگوزاریمان به بێ جیاوازی بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان داوه.
ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه‌ی تووشی بووین له ئه‌نجامی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته
به‌داخه‌وه تووشی چه‌ندان قه‌یرانی ئابووری و دواتریش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بووین كه له زۆر رووه‌وه ڕێگریی كرد له كاره‌كانی حكوومه‌ت، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاماژه‌یه بۆ رژدیی ئێمه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
حكوومه‌تی ئێمه حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاره. لێره‌وه سوپاسی هه‌موو كابینه‌كه و كاك قوباد جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌م كه وه‌ك یه‌ك تیم به ڕۆحێكی به‌رزی خزمه‌تگوزارانه هاوكاری یه‌كتر بووین.
راسته له حزب و لایه‌نی جیاوازدا هاتووین و حكوومه‌تێكی ئیئتیلافیمان پێكهێناوه، به‌ڵام هه‌ستم به‌وه نه‌كردووه كابینه‌كه‌مان حزبی بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زیری حزبمان له حكوومه‌ت نییه، هه‌موومان به‌بێ جیاوازی خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكین.
ئه‌م ڕۆحییه‌ته وای لێ كردووین كه تیمێكی كاریگه‌رمان هه‌بێت و مونسه‌جیم بن تا پێكه‌وه بتوانین زیاتریش خزمه‌تی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بكه‌ین.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین تا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م قه‌یرانانه‌ش ببینه‌وه، ئه‌وه‌ی له تواناشماندا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پڕۆژانه له كاتی پێویست جێبه‌جێ بكه‌ین.
ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه‌ی تووشی بووین له ئه‌نجامی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته له دنیا كه هه‌ره‌سی به ئابووریی زۆر وڵات هێناوه، ئێمه‌ش لێی به‌ده‌ر نین، هه‌وڵمان داوه خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بگونجێنین. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌ندێك پرسیار دروست ببێت، چونكه باسی پرۆسه‌ی چاكسازیشمان كردووه، با پرۆسه‌ی چاكسازی له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه تێكه‌ڵ نه‌كرێت.
سوپاسی خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵمان وه‌ستان و پشوودرێژ بوون، به‌تایبه‌تی له بابه‌تی دواكه‌وتنی مووچه، به‌ڵام هه‌ندێك جار هه‌ست ده‌كه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت له خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دۆخی دارایی و بابه‌تی چاكسازی. ئێمه له خۆگونجاندن به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌نگاوی باشمان ناوه و شتی باشمان كردووه و ئه‌نجامه‌كانیشی دیارن، ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌م چاكسازییانه نه‌بووایه ره‌نگه نه‌مانتوانیایه هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی ئێسته‌ش ده‌یكه‌ین، نه‌كرێت.
كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات و حكوومه‌تی عێراقیش به نه‌ناردنی بودجه وایكرد ئێمه تووشی گرفت بین له پێدانی مووچه له كاتی خۆی. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ده‌ستكاریكردنی مووچه به‌شێكه له چاكسازی، ئه‌مه وا نییه و چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی تره. ئه‌وه‌ی مه‌جبوور بووین ده‌ستكاری مووچه بكه‌ین، بۆ خۆگونجاندن بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌ی له به‌رده‌ستدا بووه. له چاكسازی دارایی و ئیداریش به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌وڵمان داوه داهات زیاد بكرێ و خه‌رجی كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دوور و درێژه و له‌وانه‌یه به شه‌و و ڕۆژێك كۆتایی نه‌یه‌ت.
سوپاسی خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵمان وه‌ستان و پشوودرێژ بوون
سوپاسی تێگه‌یشتنی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م كه هاوكارمان بوون و تێده‌گه‌ن ئه‌م قه‌یرانه ده‌ستكردی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی وڵاتان رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه. دڵنیام به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژانه و به هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك، ده‌توانین زووتر ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببینه‌وه و ژێرخانی ئابووریی كوردستان باشتر دروست بكه‌ین و هه‌لی باشتر بۆ پێشخستنی دۆخی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان بێنینه كایه‌وه.
هیوادارم بتوانین به یه‌كه‌وه ئه‌م قه‌یرانانه تێپه‌ڕێنین و ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینه‌وه. داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پارێزگاكان بن.
جێی خۆیه‌تی سوپاسی به‌ڕێز پارێزگار و حكوومه‌تی خۆجێیی سلێمانیش بكه‌م كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرفته‌ی ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، زۆر خه‌مخۆرانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سلێمانی وه‌ستاون و ئه‌وه‌ی پێیان كرا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان و پاراستنی خه‌ڵكی شاری سلێمانیی خۆشه‌ویست، درێغییان نه‌كردووه، به دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌بێت.
ده‌زانین هه‌ندێك له خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان شۆڕ ببێته‌وه، ئێمه له به‌رنامه‌ی حكوومه‌تیشدا ئاماژه‌مان به‌م خاڵه كردووه.
تكا له هاووڵاتییان ده‌كه‌م بۆ خۆپاراستنیان پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن و مه‌ترسیی په‌تاكه به سیاسی نه‌كه‌ن. تكا ده‌كه‌م خۆشه‌ویستانی كه‌رتی ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بۆ پاراستنی ژیانی ئێوه خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌مه‌تان له‌سه‌ر شان بێت. حكوومه‌ت ڕێكاره‌كانی دیاره و ئێسته زۆربه‌ی ئه‌ركه‌كه له ئه‌ستۆی خه‌ڵكه، ده‌بێت خه‌ڵك خۆیان و كه‌سوكاره‌كانیشیان بپارێزن. دڵنیام دوای زاڵبوون به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كوردستانیش پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به هاوكاریی هه‌مووتان هه‌یه.