فرمێسك گۆرانیبێژی ناسراوی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین كلیپی گۆرانی ئاشكرا ده‌كات كه به‌مزووانه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
پێشكه‌شى ده‌كات به ھه‌موو ئه‌وانه‌ی عه‌وداڵی په‌یداكردنی پارووهنانێكن
فرمێسك حافزی گۆرانیبێژ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیزه‌ری كلیپه نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاندووه، كه به‌مزووانه ئه‌و به‌رھه‌مه بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌كه‌وێته به‌ر سه‌رنجی ئازیزان، من ئه‌و نوێترین به‌رھه‌مه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌م به ھه‌موو ئه‌وانه‌ی له كێ‌و و تهلانهكان عه‌وداڵی په‌یداكردنی پارووهنانێكن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه له تێكستی هێمنه، ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دانراوه، كاری موزیك ئه‌ڕێنجمێنتی له‌لایه‌ن ڕۆنی براك بۆ كراوه، سه‌ید محه‌مه‌د ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه."
فرمێسك حافزی خه‌ڵكی شاری مهاباده له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێسته له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی. زیاتر له 12 ساڵه ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه و سیدی و كلیپه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌م گۆرانیی به‌ناوی "مه‌ی"ه و كۆتا كاری هونه‌ریشی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "بێوه‌فا" بوو، له كوردستانی باشوور هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه.