بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان دیاری كرا

:: PM:01:25:12/07/2020 ‌
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان دیاری كرا و ئەمڕۆ مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێمی پێ درا و دەستبەكار دەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردووەتەوە، لیوای ماف/ تاریق ئەحمەد ئیبراهیم وەك بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان دەستنیشان كرا.

دەستنیشانكردنی ئەو بەرپرسەی پۆلیس لە بەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری ناوخۆ بوو
دەستنیشانكردنی ئەو بەرپرسەی پۆلیس لە بەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری ناوخۆ بوو.

پێشتر لیوا بەختیار بابان، بە وەكالەت بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم بوو دوای خانەنشین بوونی لیوا عەبدوڵا خەیلانی.

لیوا تاریق ئەحمەد پێشتر بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆك بوو و بۆ ماوەی چەند ساڵێك لەو پۆستە بوو.



وشە - رامیار جەواد