وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر خراپی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و رای ده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له ماوه‌ی 24 سه‌عات له كوردستان رووی داوه و هێشتا چاك نه‌بووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عاتى رابردوودا، به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت نیگه‌رانى خۆیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كرد، به‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له بری باشتر بوون، به ته‌واوی خراپ بوون.
ئه‌گه‌ریش به‌نقه‌ست بێت رێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی تهمووز، كاروان ره‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆسته و گه‌یاندن له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو له ته‌واوی كوردستان كێشه‌ی ئینته‌رنێت رووی داوه، داوامان له كۆمپانیاكان كردوه روونكردنه‌وه‌مان پێ بده‌ن.
كاروان ره‌زا روونی كرده‌وه، داوامان كردووه له كێبڵی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی توركیا و ئێران دڵنیا ببنه‌وه كه‌وا كێشه‌ی نییه، چونكه ناكرێت له ماوه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عاتی رابردوو هێڵه‌كان وا خراپ بێت و داوای زانیاری ته‌واومان كردوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گوتی، ده‌بێ به زووترین كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، كۆمپانیاكان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان و زانیاری كۆ ده‌كه‌نه‌وه تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كێشه له كێبڵه‌كان بێت، ئه‌وا شتێكی تره و ئه‌گه‌ریش به‌نقه‌ست بێت، رێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر.
له كوردستاندا چه‌ندان كۆمپانیای ئینته‌رنێت هه‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌كاربه‌رانی به‌ده‌ست هێواشی و گرانی نرخه‌كان ده‌ناڵێنن. به‌پێی قسه‌ی پسپۆڕانی ئه‌و بواره بێت له هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی كوردستان، له ڕووی جۆر و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له وڵاتانی تر جیاوازه و كوالێتیشی خراپه.