ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی له میسر، هه‌ڵمه‌تێك بۆ توندوتیژیی دژی ژنان له‌و وڵاته ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، سه‌دان نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان پاڵپشتییان ده‌كه‌ن، یه‌ك له‌وان هونه‌رمه‌ندی ناودار سومه‌یه خه‌شابه و به ژنانی میسر ده‌ڵێ، رێ نه‌ده‌ن ده‌ستدرێژیتان بكرێته سه‌ر و به‌رانبه‌ر به‌وه بڵێن نا، "نا واته نا".
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له میسر به‌ڕێوه ده‌چێت، تایبه‌ته به‌و ژنانه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسی و هاوكات ده‌ستدرێژیی خێزانییان به‌رانبه‌ر كراوه، بۆیه رۆشنبیرانی ئه‌و وڵاته پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن. سومه‌یه خه‌شابیش یه‌ك له‌وانه.
سومه‌یه خه‌شاب بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئامۆژگاریی ژنان ده‌كات و ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسی و خێزانیت نه‌كرێته سه‌ر، ده‌بێ بڕیار بده‌یت ببیته خاوه‌نی خۆت، بوێر بێ و بۆ هه‌ر شتێك به دڵت نه‌بێ، ده‌بێ بڵێی نا، "نا واته نا".
زیاتریش ده‌ڵێ تكاتان لێ ده‌كه‌م واز له مافه‌كانتان نه‌هێنن، تۆ كه ژنی، واته تۆ ژیانی و ژیان به‌بێ تۆ به‌ڕێوه ناچێت، بۆیه بوێر به و ترسنۆك مه‌به، ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر به كه‌سی ده‌ستدرێژیكه‌ر بێ ده‌نگ بێ، ده‌بێ بزانی هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ژنێكی تریش ده‌كات، بۆیه ده‌بێ به‌رانبه‌ر به ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی، سزا بدرێت و تۆیش له‌و سزایه به‌شدار به.
سومه‌یه سه‌عید ئه‌لسه‌ید فه‌تحیه ئه‌لخه‌شاب له ساڵی 1976 له شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسر له دایك بووه، له زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه كۆلیژی بازرگانیی ته‌واو كردووه. له ساڵی 1999دا ویستوویه‌تی ببێته گۆرانیبێژ، به‌ڵام ده‌رهێنه‌رانی بواری سینه‌ما و دراما به‌هره‌كه‌یان دۆزییه‌وه و له بواری نواندندا كاری هونه‌ریی كرد. له چه‌ندان كاری سینه‌مایی و ته‌له‌ڤزیۆنی كاری كردووه كه خۆیان له ده‌یان فیلمی سینه‌مایی دراما ده‌ده‌ن. له‌ناویاندا له درامای "عائله الحاج متولی" زیاتر ناسرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو نوور شه‌ریف رۆڵی بینی. تا ئێسته چه‌ندان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه و له‌ناویاندا خه‌ڵاتی "مۆركس".