دوای ئه‌وه‌ی "وشه" له ڕاپۆرتێكدا گه‌نده‌ڵییه‌كی دروستكردنی خانووی زێده‌ڕۆی بڵاو كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆییه‌كه ده‌كه‌ن به‌رتیل ده‌ده‌ن، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌ی شاره‌وانی و حزمه‌تگوزاری ڕاپۆرته‌كه ده‌خاته به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی و بڕیاری به‌دواداچوونی ده‌ده‌ن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو "وشه" ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له دروستكردنی خانووی زێده‌ڕۆ له ناوچه‌ی "تووه‌سپی" بڵاوكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای بڕیاری ڕاگرتنی درووستكردنی خانوو، به‌ڵام به‌شێوه‌ی پێدانی به‌رتیل خانووی زێده‌ڕۆ درووست ده‌كرێت و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش چاوپۆشی ده‌كه‌ن.
به رژدی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌ی تووه‌سپی ده‌كه‌ین
زیاد كاكه ڕه‌زا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ر بابه‌تێك كێشه‌ی خه‌ڵك بێت و له سنووری كاركردنی ئێمه دابێت، به‌دوایدا ده‌چین و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
روونیشی كرده‌وه كه به رژدی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌ی تووه‌سپی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وه راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به سه‌تان خێزانه‌وه هه‌یه.
لای خۆیه‌وه خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌مان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرد ئه‌و بابه‌ته‌ی توه‌سپی بوو، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه لیژنه‌كه‌مان 15 ڕۆژ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه.
كێشه‌یه‌كه به ڕوونی ئه‌وه‌یه كه، هه‌ر كه‌سێك كه زه‌وی له‌و شوێنه هه‌بێت، ناتوانێ خانووی له‌سه‌ر دروست بكات و پۆلیسی شاره‌وانی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕێی به‌رپرسی حزبییه‌وه پشتیوانی بكرێت و پسووله‌یه‌كی ڕێگه‌پێدانت بۆ ده‌رده‌كات، ئه‌وا به ئاسایی و ئاسانی ده‌توانی خانووه‌كه‌ت به‌رز بكه‌یته‌وه.
ئه‌و پسووله‌ی ڕێگه‌پێدانه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی حزبییه‌وه ده‌كرێن، به پاره و به‌رتیل ده‌كرێ و بۆ دروستكردنیشی پێویسته له نێوان 500 تا دوو هه‌زار دۆلار بده‌یت، ئه‌م نرخه‌یش به گوێره‌ی پشتیوانی و واسته به‌رز و نزم ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واسته‌ت نه‌بێ و به‌رتیلیش نه‌ده‌یت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نا‌توانیت خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ت دروست بكه‌ین.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا