له كاته پڕ نیگه‌رانییه‌كانی ژیانمان یه‌كه‌م شت كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی بیری لێ بكاته‌وه، بریتییه له ڕه‌گه‌زپه‌رستی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی د.مارتن لۆسه‌ر كینگ زۆر ئامۆژگاری كردووین و باسی له‌وه كردووه، "كه هیچ كه‌س و شتێك ناتوانێ ئاستت نزم بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕقت لێی نه‌بێت، بۆیه پێویسته ڕق نه‌هێڵن، تا ئاست نزم نه‌بن، پێویسته له‌سه‌رمان نه‌رم و نیان بین". ئێمه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئێسته له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به‌وه‌یه به‌سه‌ر ده‌مارگیری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی زاڵ بین، بۆ ئه‌مه‌یش گرنگه له كوردستانه‌وه فێری لێبورده‌یی و فره فه‌رهه‌نگی بین، ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌گوزه‌رێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پڕ له كاره‌سات، جوانترین نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌مووانه بێ جیاوازی و بێ هیچ توندوتیژییه‌ك.
د.كینگ ده‌ڵێ، ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه سیاسه‌تی نیشتمانیمان له خۆڵه‌مێشی سته‌می ڕه‌گه‌زپه‌رستی بۆ به‌ردێكی پته‌و و به‌هێزی كه‌رامه‌ت و شكۆی مرۆڤ بنیات بنێین، ئه‌مه‌یش بێ توندوتیژی، ته‌نیا له ڕێی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی پێی ده‌گه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی دوژمنی بۆ زۆر بكه‌ین.
كه‌رامه‌تی مرۆڤ ئه‌ڵماسێكی به‌هاداره و پێویسته به‌هاكه‌ی بزانین، به‌مشێوه‌یه ده‌توانین له نێو خۆشه‌ویستی و ئاشتیدا ژین بكه‌ین، هه‌میشه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌م قسانه‌ی د.كینگ چۆن له واقیع دێنه دی، كاتێكیش له 2014 هه‌وڵم دا له‌باره‌ی پاكتاوی نه‌ژادی پێكهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ورد ببمه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و تاوانه مه‌زنانه‌ی كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌سه‌ریان هێنرا، شه‌ره‌فمه‌ندبووم به ناسینی تینا رامیرز دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی فێركاری قازانج نه‌ویست "هاردوایرد گلۆبال".
تینا و تیمی ڕێكخراوه‌كه‌ی به ته‌واوی ڕق و دڕنده‌یییان به‌رانبه‌ر به پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ئه‌زموون كردبوو و سته‌م و زۆردارییه‌كانیان بینی بوو. دواجار منیش له‌گه‌ڵیان گه‌شتم كرد و چوومه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له عێراق، له‌وێ سه‌ردانی ئاواره‌كانمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه تا كۆمه‌كیان بكه‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ئێزیدی و كریستیانه‌كان و توركمان و شه‌به‌ك و سابیئه و كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی زۆر جیاواز هه‌بوون و له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش كۆمه‌ڵكوژ ده‌كران، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له هه‌ولێر و له هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه ده‌ژیان، ته‌نانه‌ت ئاواره‌كانیش به‌یه‌كه‌وه كێشه‌یان نه‌بوو.
كورده‌كان لێبورده‌ترین گه‌لی ناوچه‌كه‌ن و هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزایه‌ك به ئاشتی ده‌ژین
شتێك كه زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو لای من، له نێو ئه‌و ژینگه پڕ له كوشتن و بڕین و نه‌ژادپه‌رستییه، ئه‌وه بوو له هه‌رێمی كوردستان و له وه‌زاره‌تی ئایینه‌كان، هه‌مووان نوێنه‌ری خۆیان هه‌بوو و هه‌موو ئایین و مه‌زه‌وێك به ڕه‌سمی له كوردستان ناسێنراوه و هیچ گرفتێكیان نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له سیسته‌می خوێندن پێداچوونه‌وه‌یه‌كی زۆر كرا و هه‌مووان چیرۆك و سه‌ربرده و بنه‌ماكانی ئاینی خۆیان خسته ناو خوێندن، مسوڵمان و كریستیان و ئێزیدی و زه‌رده‌شتی و كاكایی و به‌هائی و ته‌نانه‌ت جووه‌كانیش له‌م هه‌رێمه ڕێزیان لێ ده‌گیرێ و هه‌مووان وه‌ك مرۆڤ سه‌یر ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش به‌شێكی نوێ بوو له مێژووی عێراق و ناوچه‌كه كه من هیچم له‌سه‌ری نه‌بیستبوو.
له‌وێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له كه‌رامه‌ت و شكۆمه‌ندی و یه‌كسانی و ئازادی ئایینی هه‌یه و مامۆستاكان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانه‌ی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ناڵێنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه شتێكی زۆر نامۆیه له ناوچه‌كه و منداڵه‌كان كۆكرانه‌وه و له باخچه‌یه‌كبوون داوایان لێ كرا هه‌ریه‌كه‌یان گوڵێك لێ بكاته‌وه، ته‌نیا گوڵه زه‌رده‌كان نه‌بێت، دواتر داوا له منداڵه‌كان كرا سه‌یری باخچه‌كه بكه‌ن و پێیان گوترا كه هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی ژیان مردن له باخچه‌كه و یه‌ك ڕه‌نگ مایه‌وه، ئه‌مه‌یش كێشه له ژیان دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕه‌نگه‌كان به‌یه‌كه‌وه له باخچه‌كه بن، زۆر جوانتر ده‌بێت، ئه‌مه په‌ندێكی جوان بوو بۆ منداڵان و له داهاتوو و دوای گه‌وره‌بوونیشیان كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر له‌ناوبردنی توندوتیژی و ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و هه‌موو جۆره‌كانی تره‌وه.
ئه‌وه‌ی له كوردستان بینیم هه‌رگیز له ئه‌مه‌ریكا هه‌ستم پێ نه‌كردووه، ئێمه كه‌مترین بایه‌خمان به‌و بواره داوه، هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكاره كه ده‌مارگیری و توندوتیژی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌مه‌ریكا زۆره و ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێ ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه و واقیع زۆر دیارده‌ی ترسناكی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تێدایه و كه‌س بایه‌خی پێ نادات.
پێویسته لێیانه‌وه فێر بین و كۆتایی به ڕه‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌مه‌ریكا بێنین
ده‌كرێ له كورده‌كانه‌وه فێری پێكه‌وه ژیان بین، به دڵنیاییه‌وه پێویسته ئێمه‌یش وانه‌ی باخچه و گوڵه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كان به منداڵه‌كانمان بڵێینه‌وه، تێ‌یان بگه‌یه‌نین كه جیاوازی كولتوور و ڕه‌نگ و نه‌ژاد و نه‌ته‌وه و ئایین، كۆمه‌ڵێك گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگن و به یه‌كه‌وه باخچه‌كه‌مان، كه نیشتمانی هه‌موومانه و پێی ده‌ڵێین، ئه‌مه‌ریكا جوانتری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كجۆره گوڵ و له یه‌ك ڕه‌نگ بوونی هه‌بێت، به دڵنیاییه‌وه باخچه‌كه‌مان ناشرین و بێزاركه‌ر ده‌بێت.
به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین ئه‌و جۆره پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له كوردستان هه‌یه، له ئه‌مه‌ریكا له ڕێی دادگه و یاساكانی كۆنگرێس بیهێنینه دی، پێویسته منداڵه‌كانمان فێری لێبورده‌یی و فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین و باوه‌ڕێكی پته‌و له هزریان دروست بكه‌ین، كه جیاوازییه‌كان جوانترمان ده‌كه‌ن، تاكه ڕێگه بریتییه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی كوردستان له ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا و بنه‌بڕكردنی ڕیشه‌یی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنییه‌وه بوونی هه‌یه و تا ئێسته‌یش له هزری هه‌مووان چالاكه.
كاسی ئیرلند، چالاكی بواره‌كانی مافی مرۆڤ و نیاز پاكی، ڕاوێژكاری دامه‌زراوه‌ی هاردوایرد گلۆبال له ماڵپه‌ڕی "
ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی" نووسیویه‌تی.