لەبارەی پشووی سبەی زانیاری ئاشكرا دەكرێت

:: AM:09:24:13/07/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانی سەربە وەزارەتی پەروەردە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی ئاگەدار دەكاتەوە كە سبەی سێشەم 14ی تەمووز، ناكرێتە پشووی فەرمی و تاقیكردنەوە لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی تەمووز، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكاندا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، ئاگەداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی شارۆكەكان و قوتابیانی كردووەتەوە كە رۆژی سێشەم پشووی فەرمی نییە.

لە ڕۆژی سێشەم 14ـی تەمووز تاقیكردنەوەی وانەی كوردی دوا ناخرێت
روون كراوەتەوە، لە ڕۆژی سێشەم 14ـی تەمووز تاقیكردنەوەی وانەی كوردی دوا ناخرێت و تاقیكردنەوەكە لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

لە كۆتایی ئاگەدارییەكەدا هاتووە، جگە لە رۆژانی جەژن كە كراوەتە پشوو، هیچ رۆژێكی تری تاقیكردنەوەكان ناكرێتە پشوو.

ئەو ئاگەدارییە لە كاتێكدایە ڕۆژی شەموو 11ـی تەمووز، تاقیكردنەوەكان دەستی پێ‌ كرد و بڕیارە تا هەشتی ئەیلوول بەردەوام بێت، 144 هەزار قوتابی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن.



وشە - رامیار جەواد