دەمامكی خراپ لە بازاڕەكان بڵاو دەبێتەوە

:: AM:11:39:13/07/2020 ‌
خاوەنی كارگەیەكی دروستكردنی دەمامك ڕای دەگەیەنێت، جۆرە دەمامكێك لە بازاڕەكان هەیە، ناتوانێت ڤایرۆس بگەڕێنێتەوە و كوالێتی خراپە.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی تەمووز، ئیحسان تاجەدین خاوەنی كارگەی دروستكردنی دەمامك لە هەولێر بە "وشە"ـی راگەیاند، جۆرە دەمامكێك ئێستە لە بازاڕەكاندا هەیە و دەفرۆشێت توانای گەڕانەوەی ڤایرۆسی نییە و كوالێتییان خراپە.

نرخی كارتۆنێك دەمامك لە چوار دۆلار دەست پێ‌ دەكات تا 15 دۆلار
ئەو خاوەن كارگەیە گوتی، نرخی كارتۆنێك دەمامك لە چوار دۆلار دەست پێ‌ دەكات تا 15 دۆلار، بەپێی كوالێتی و جۆر و ئەو فلتەری بۆی بەكار دەهێنرێت ڕۆڵ دەبینێت لە دیاریكردنی نرخ، بەڵام ئەو جۆرە دەمامكەی هەیە بە سێ‌ دۆلارە و هیچ ڤایرۆسێك ناگەڕێنێتەوە.

باسی لەوەش كرد، ڕاستە نرخەكان ئێستە دابەزێنراون، بەڵام پێویستە هاووڵاتییان بزانن شتێك بكڕن بتوانن سوودی لێ ببینن، بەشی زۆری ئەو دەمامكەی بەو نرخانە دەفرۆشرێت، كوالێتییان خراپە و لە چین هاتووە، بۆیە پێویستە هۆشیار بن.

لە هەرێمی كوردستان لە چەند شوێنێك كارگەی دروستكردنی دەمامك هەیە بە كوالێتی بەرز، ئێستە ڕۆژانە ئەو دەمامكانە دەخەنە بازاڕەكان و چەندین جۆری هەیە.






وشە - رامیار جەواد