بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ده‌ستی كردووه به ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیش به دووری ده‌زانێت له واده‌ی خۆی بتوانن كۆنگره ببه‌ستن. سه‌رۆك شوورای هێڵی گۆڕانكاریش رای ده‌گه‌یه‌نێت، بزووتنه‌وه له‌وه ده‌رچووه كۆنگره ببه‌ستێت و سوودی نابێت و ته‌نیا خۆخه‌ڵه‌تاندنه.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئێسته زۆرترین كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه و كاتی به‌ستنی كۆنگره‌شی نزیك ده‌بێته‌وه كه كۆتایی مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵه، جیابوونه‌وه‌ی هێڵێ گۆڕانكاری كه له 10 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه پێكدێن، هێنده‌ی تر كێشه‌كه‌ی قووڵ كردووه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی خۆی له ده‌ست داوه.
كارێكی قورسه بتوانرێت له كاتی خۆیدا كۆنگره ببه‌ستن
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی ته‌مووز، كه‌مال زراری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاماده‌كاریمان بۆ به‌ستنی كۆنگره كردووه و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند دروست كراوه و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه، به‌ڵام كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه ناچن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه.
به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی حزب واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی 12ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رۆژی 28 ته‌مووزه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پێی وایه كارێكی قورسه بتوانرێت له كاتی خۆیدا كۆنگره ببه‌ستن، بۆیه چه‌ند مانگێك دواده‌كه‌وێت.
باڵێكی بزووتنه‌وه كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی پێكهاتوون، له بزووتنه‌وه جیا بوونه‌ته‌وه به ناوی هێڵی گۆڕانكاری، پێیان وایه بزووتنه‌وه تازه ئه‌و حزبه نییه بتوانێ گۆڕانكاری و كۆتایی به كێشه و گرفته‌كانی بێنێت، بزووتنه‌وه ناتوانێ به كۆنگره كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و ته‌نیا خۆخه‌ڵه‌تاندنه.
به‌كر تا‌ماس سه‌رۆكی شوورای هێڵی گۆڕانكاری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به "وشه"ی راگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تا ماوه ناتوانێ كۆنگره‌یه‌كی باش ببه‌ستێت و ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێ ته‌نیا خۆخه‌ڵه‌تاندنه و هیچی تر.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌ستنی كۆنگره یاریكردنه به ئه‌قڵی ئه‌ندامانی كۆنگره و لایه‌نگرانی خۆیان، هیچ پێوه‌ندییه‌كیشمان له‌گه‌ڵ برایانی بزووتنه‌وه نییه و یه‌كتریشمان نه‌بینیوه، به‌شداریی كۆنگره‌ش ناكه‌ین كه پێمان وایه كۆنگره ناكرێ.
به‌گوته‌ی ناڕازییانی بزووتنه‌وه، زۆربه‌ی كێشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێوه‌ستن به رابه‌ری ئێسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و له كاتی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تی، داوای گۆڕینی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌یان كردبوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی