ڕۆژنامه‌نووس: جوان به‌كر مه‌عرووف - فڕانكفۆڕت
پڕۆفیسۆر: دكتۆر فه‌ره‌یدوون كه‌ریم - تێكساس
دوا به‌دوای به‌شداربوونمان له وێبنێری كوردیش ئینستیتیوت-واشنتن له ئه‌مه‌ریكا و له ئه‌نجامی گوێگرتن له گفتوگۆ و پێشنیاره‌كانی (مایكل گه‌نته‌ر) پڕۆفیسۆری زانستی سیاسی له زانكۆی ته‌كنه‌لۆجیای (ته‌نه‌سی) له ئه‌مه‌ریكا. (بڕاندن ئۆلبێری) پڕۆفیسۆری زانستی سیاسی له زانكۆی په‌نسلڤانیا له ئه‌مه‌ریكا. (پیته‌ر گاڵبرێس) باڵوێزی پێشووی كرواتیا و یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان.
گه‌شتین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی به نامه‌یه‌كی كراوه به‌ڕێزتان و ڕای گشتی ئاگادار بكه‌ینه‌وه له‌و ئامۆژگاری و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق و نه‌ته‌وه‌ی كورد له عێراق و به‌ڕێزانتان كران. له میانی گفتوگۆی مایك به‌شێوازی پرسیارێك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئایا گه‌لی كورد ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته نه‌ته‌وه؟! بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانی گوته‌یه‌كی فه‌یله‌سووفی كۆمه‌ڵناس (ئیرنه‌س ڕینان)ی هێنایه‌وه و گوتی، بوون به نه‌ته‌وه واتا هه‌میشه جه‌نگان له مه‌یداندا بۆ خۆپێناسه‌كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ت و پاراستنی. گوتی ئایا كورد ئه‌م حه‌ز و ئاماده‌بوونی به‌رده‌وامه‌ی تێدایه؟ به‌بڕوای ئێمه لێره‌دا مایك ئاماژه‌ی دا به‌گه‌لی كورد كه ده‌بێ ئێمه له ڕووی فكرییه‌وه خۆمان داڕێژینه‌وه و به‌رده‌وامی به‌خۆمان بده‌ین تا ده‌گه‌ین به ئامانج و له نه‌ته‌وه‌بوونیشدا ئامانجی كۆتایی بوونی نییه و ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامبوونی هه‌میشه له خه‌باتدابین، مه‌نزڵی كۆتا بوونی نییه و چوون به‌ره‌و لووتكه ڕۆیشتنێكی بێ كۆتایه.
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه دا، له‌م ڕۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ زانایه‌كی تورك قسه‌م كردووه له‌باره‌ی كورده‌وه و باسی له‌وه كرد، كه كورد په‌رشوبڵاون و ده‌توانیت به‌ئاسانی ده‌ست بگریت به‌سه‌ریاندا و كه‌س ئه‌ژماریان ناكات و سه‌نگیان نییه. به‌بڕوای ئێمه قسه‌ی ئه‌م زانا توركه ده‌بێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت و ڕێی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ كورت كردووینه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش یه‌كده‌نگیمانه، ئه‌مه له كاتێكدا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو پلانه‌كانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی به‌رانبه‌ر به‌ئێمه، بنه‌ماكه‌ی ئاشكرایه و ده‌كرێ به‌سوودوه‌رگرتن له‌و خاڵه لاوازه‌ی ئێمه كه خۆیان ددانی پێدا ده‌نێن پلانه‌كانیان پووچه‌ڵ بكرێته‌وه.
له میانی گفتوگۆكه‌یدا ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له به‌رده‌سته به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆییه‌وه، كورد خۆی نایه‌وێ ببێته نه‌ته‌وه! لێره‌دا ئێمه هه‌موو تاكێكی كورد به به‌رپرسیار ده‌زانین له نایه‌كگرتوویی و نه‌بوونی خۆشه‌ویستی بۆ هاونه‌ته‌وه‌كانی خۆی و به‌كه‌مبینی یه‌كتر. ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ئاشكرا هاوار ده‌كات له كورد یه‌كبگرن تا ڕزگار ببن. دواتر براندن هاته قسه و پشتگیریی خۆی بۆ گوته‌كانی مایك دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره براندن زۆر ئازایانه په‌نجه‌ی درێژ كرد بۆ چه‌ند خاڵێكی گرنگ كه ئه‌مانه‌ن :
١_ په‌رتوبڵاوی كورد نه‌خۆشیی (پاسۆلۆجی)یه و ناتوانن یه‌ك بن و زۆر به ئاسانی به سیاسه‌تی (دابه‌شیان بكه‌و زاڵ به به‌سه‌ریاندا )، ده‌توانیت نه‌هێڵیت بگه‌ن به ئامانجیان. ئێمه بڕوای ته‌واومان به‌م گوتانه‌ی به‌ڕێزیان هه‌یه و پشتگیری ده‌كه‌ین و بڕوامان وایه تاك به‌تاكی كورد خاوه‌نی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه و ده‌بێت كار بۆ چاره‌سه‌ری بكرێت . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێزیان نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ دیاری كردووین و له‌ناو گوته‌كانیشدا ئاماژه به چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌دات.
٢_ بڕاندن خاڵی هه‌ره گرنگی وه‌ك ئاگاداری ئاراسته‌ی به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح كرد و ده‌ستی خسته سه‌ر ئه‌و كاره نه‌كراوه‌ی كه به‌ڕێز مام جه‌لال ده‌بوو كاتی خۆی بیكردایه. به قسه‌كانی بڕاندن، به‌ڕێزیان گرنگییان پێ نه‌داوه و پشتگوێ‌یان خستووه، بۆیه گرنگه ئێسته دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بۆ چاره‌سه‌ری ناوچه دابڕێنراوه‌كان هه‌م وه‌ك عێراقی و هه‌م وه‌ك كورد و هه‌م وه‌ك پارێزه‌ر و به‌رپرسی یه‌كه‌می ده‌ستووری عێراق، به‌پێی ده‌ستوور بۆی هه‌یه و ده‌بێت داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات نوێنه‌ر و لیژنه‌ی خۆیان بنێرنه عێراق و ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، ده‌ستووری عێراق به گشتی جێبه‌جێ بكرێت كه ئه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می پارێزه‌ری ده‌ستووریی عێراقه. ئێسته داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌پێی ده‌ستوور ده‌ست بكه‌ن به چاره‌سه‌ری ناوچه دابڕێنراوه‌كان. داواكاری كارێكی وه‌ها هه‌موو دنیا ده‌زانێت ده‌ستوورییه و له دوای ڕووداوه‌كانی ٢٠١٧ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایان گه‌یاند له عێراقدا كێشه له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردا هه‌یه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئاماده‌بوونیان بۆ یارمه‌تی جێبه‌جێكردنی ده‌ستزوری عێراق.
٣_له‌میانی گوته‌كانیدا بڕاندن ئاماژه‌ی به ماده‌ی (١١٠و ١١٥)دا كه تایبه‌ته به باسی نه‌وت كه به‌پێی ئه‌و دوو ماده‌یه، كورد بۆی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان له دوای ٢٠٠٥، چه‌ند بیره نه‌وتی دۆزیوه‌ته‌وه و سوودی لێ وه‌رگرتووه، داهاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شی به‌غدای لێ نه‌دات، ته‌نیا بڕیارێك له‌وباره‌وه به‌غدا ده‌توانێ قسه‌ی تێدا بكات، ئه‌وه‌یه كه نه‌وته‌كه بفرۆشرێت به‌كێ؟ به‌بڕوای ئێمه ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ سیاسه‌تی كورد له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بێت له هیچ دانوستانێكدا له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشاره ناوخۆی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان، نابێت ده‌ستبه‌رداری فرۆشتنی خۆماڵی نه‌وت ببێت .
٤_بڕاندن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی كورد له عێراق ئێسته له مه‌ترسیی گه‌وره‌دایه و نه‌یشارده‌وه كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌وانه‌یه له 10 ساڵی داهاتوودا (كوردستان) له كوردستانه‌وه بگۆڕێت به (سلێمانی ستان)! ئێمه وه‌ك نووسه‌ری ئه‌م نامه كراوه‌یه، دڵمان به‌م وشه‌یه خورپه‌ی كرد و ئازاری خۆمان ناشارینه‌وه، بۆیه داوا له ڕای گشتی ده‌كه‌ین بیری نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری كورد و یه‌كگرتوویی له‌م مه‌ترسیییه قوتارمان ده‌كات .
٥- له یه‌كێك له ئاماژه گرنگه‌كان گوتی بۆ ڕزگاربوون له پارچه پارچه‌یی كورد، پێویسته ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات بنووسرێته‌وه. هاوكات ئێمه لێره‌وه داوا له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین باشترین كاتێك له‌به‌ر ده‌ستی به‌ڕێزتان ئێسته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕاسپێرن به‌م كاره و بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور چی زووتره په‌له بكه‌ن، ڕاوێژكار و یاساناسان بانگێشت بكه‌ن تا هاوكارتان بێت و دوور له فشاری به‌غدا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، ده‌ستوورێكی مۆدیرن بنووسرێته‌وه. به‌ڕێزان له‌ده‌ستدانی وه‌ها ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ستدانی ئاینده‌ی كورده له هه‌رێمی كوردستان. ئێمه‌ی كوردی باشوور یه‌كه‌مین ده‌روازه‌ین بۆ ئازادی كورد له پارچه‌كانی تری كوردستان . بڕاندن له میانی گفتوگۆكه‌یدا ئاگادارییه‌كی زۆر به‌هێزی به‌كورددا كه تێیدا فه‌له‌ستینییه‌كانی به‌نموونه هێنایه‌وه، به هۆكاری به فێڕودانی كات ده‌وڵه‌تیان له‌ده‌ست دا.
هاوكات زه‌نگی ئه‌وه‌ی بۆ كورد لێ دا ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌ربه‌خۆخوازن، زه‌وی گه‌وره ئێسته زۆر گرنگی نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌تانه با له ده‌ستی نه‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌نگافووره‌ی به‌نموونه هێنایه‌وه، ئێسته له دنیادا سه‌لمێنراوه نموونه‌ی ده‌وڵه‌تی بچووك باشتره له ده‌وڵه‌تی گه‌وره! بۆیه هانی ده‌داین زوو كار بۆ سه‌ربه‌خۆییبوون بكه‌ین تا له ئاینده‌دا په‌شیمان نه‌بینه‌وه، هه‌مان هه‌ڵه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان دووباره نه‌كه‌ینه‌وه، كات گرنگه و به‌فیڕۆی نه‌ده‌ین.
لێره‌وه ده‌مانه‌وێ به‌ڕای گشتی بڵێین عه‌ره‌ب یه‌ك نه‌ته‌وه و 22 ده‌وڵه‌تن، با ئێمه‌ی كوردیش یه‌ك نه‌ته‌وه و پێنج ده‌وڵه‌ت بین، با بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكیش بێگومان ئاڵای جیا هه‌ڵبژێرین، گرنگ ئازادبوون و سه‌ربه‌خۆییبوونه. ڕێ دوور و كاروان به‌رده‌وام . كوردستان ئاوه‌دان و مرۆڤایه‌تی ڕووناك.