میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه دوو چه‌كداری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه به تۆمه‌تی ڕفاندن و لاقه‌كردنی منداڵ له گه‌ڕه‌كی ته‌حریری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ گیران.
سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهی اشكرایان كرد، ئه‌و دوو چه‌كداره سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی عه‌شائیرین كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی و له مووسڵ ده‌سه‌ڵاتی زۆریان هه‌یه، له په‌رله‌مانتاری عێراق به‌سیمه به‌سیم نوێنه‌ری مووسڵه‌وه نزیكن.
به گوێره‌ی
زانیارییه‌كان، هه‌ردوو چه‌كداره‌كه له‌لایه‌ن فه‌وجی ڕیشه‌كێشكردنی تاوان له مووسڵ گیراون، دوای گرتنیشیان ناسنامه‌ی چه‌كداری لیوای 76ی حه‌شدی شه‌عبیان پێ گیراوه.
له شه‌ش مانگی ڕابردوو سێ حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه ته‌نیا له مووسڵ تۆماركراون
په‌رله‌مانتار به‌سیمه به‌سم كه ئه‌و دوو چه‌كداره نزیكن له خۆیه‌وه و كاری بۆ ده‌كه‌ن له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه هه‌ردووكیان له‌لای ئه‌وه‌وه مۆڵه‌تیان پێدراوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه مووسڵ، له‌وكاته تاوانه‌كه ڕوویداوه و ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگه‌داری نییه و لێی به‌رپرسیار نییه.
له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو ئه‌مه سێیه‌م حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵ و لاقهكردنیانه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی نێو گرووپه میلیشیاكان و له‌لایه‌ن به‌رپرسان و چالاكانی شاره‌كه‌یش ئه‌مه به هه‌نگاوێكی ترسناك داده‌نرێ و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به ته‌واوی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه تێكچووه و ئه‌و جۆره تاوانه قێزه‌وه‌نانه ڕوو له زیادبوونن.