زانیاری لەبارەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری بڵاو دەكرێتـەوە

:: AM:10:20:15/07/2020 ‌
نەخۆشخانەی ڕزگاری لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەت دەكاتەوە كە باس لە نەمانی ئۆكسجین دەكەن. ڕای دەگەیەنێت ئێستە سەرجەم نەخۆشەكان دۆخیان باشە.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی تەمووز، لە ڕوونكردنەوەیەكی نەخۆشخانەی ڕزگاریدا هاتووە، هەواڵ بڵاو كراوەتەوە گوایە ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری نەماوە، نەخۆشان لە بێ ئۆكسجینی دەمرن، ئەو هەواڵە ڕاستییەكی تێدا نییە.

داوا دەكەین هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەن و هەواڵی ناڕاست بڵاو نەكەنەوە
زیاتر بڵاوی كردووەتەوە، هاووڵاتییان ئاگەدار دەكەینەوە كە هیچ كێشەیەكی ئۆكسجین نییە و دۆخی نەخۆشەكان زۆربەیان جێگیرە، هەروەها داوا دەكەین هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەن و هەواڵی ناڕاست بڵاو نەكەنەوە.

ئەو ڕوونكردنەوەیە لە كاتێكدایە ئێستە نەخۆشخانەی رزگاری تایبەت كراوە بە تووشبووانی كۆرۆنا، ڕۆژانە حاڵەتی مامناوەند و توند لەو نەخۆشخانەیە چارەسەریان بۆ دەكرێت.

تا ئێستە لە هەولێر نزیكەی 50 هاووڵاتی بە كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، چەند بنكە و سەنتەرێكی تایبەتی پشكنین و چارەسەری كۆرۆنا كراونەتەوە و ڕۆژانە پشكنین بۆ هاووڵاتییان دەكەن.



وشە - رامیار جەواد