هه‌ڕه‌شه و هه‌وڵدان بۆ فراوانكردنی سنووره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه زیاتر ده‌بێ. له سنووری ئامێدی و قه‌ندیل و تا ده‌گاته‌وه ده‌شتی شاره‌زوور، په‌كه‌كه له جموجووڵی به‌رده‌وامدایه، به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن "په‌كه‌كه حیساب بۆ هه‌رێم ناكات و چیی بوێت ده‌یكات".
په‌كه‌كه هێزێكی چه‌كدارییه و چه‌ندان باڵی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌یه، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له‌گه‌ڵ توركیا له شه‌ڕدان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیی خه‌ڵكه، ئێسته هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان و خه‌ڵكی سڤیل ده‌بنه قوربانی، به‌جۆرێك به‌رده‌وام توركیا به بیانووی بوونی په‌كه‌كه خاكی كوردستان بۆردمان ده‌كات.
په‌كه‌كه ساڵی 1978 دامه‌زراوه، یه‌كه‌م كۆنفرانسی خۆی له ساڵی 1981 ئه‌نجام داوه
په‌كه‌كه ساڵی 1978 دامه‌زراوه، یه‌كه‌م كۆنفرانسی خۆی له ساڵی 1981 ئه‌نجام داوه، ساڵی 1984 ده‌ستی به‌كاری چه‌كداری كردووه و هه‌ر له‌وكاته‌یشه‌وه بنكه و باره‌گای له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2007وه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی بوونه‌ته جێی ململانێی نێوان توركیا و په‌كه‌كه، به‌ڵام ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا دژی په‌كه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مێژووی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تاكه‌ی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور له دژی په‌كه‌كه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.
یه‌كه‌مین ئۆپراسیۆنی توركیا له ساڵی 1983 بووه كه تا 2007 پێوه‌ندییه‌كی زۆری به خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای 1999دا ژماره‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی كه توركیا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داون، بۆ له‌ناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان گه‌یشته 24 ئۆپراسیۆن، له ساڵه‌كانی 2000 و 2007 و 2008 توركیا ئۆپراسیۆنی هاوشێوه‌ی ده‌ست پێ كرده‌وه.
له‌وكاته‌وه تا ئێسته‌یش بیانووی توركیا بۆ بۆردمانه‌كانی له خاكی هه‌رێمی كوردستان په‌كه‌كه‌یه.
بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه به ته‌واوی ناوچه شاخاوی و سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشوور تا رۆژئاوای كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و ناوچه‌یه‌كی فروانیان داگیر كردووه و به‌رده‌وام له جموجووڵدان.
به دیاریكراوی ئێسته په‌كه‌كه له‌و شوێنانه له جموجووڵی به‌رده‌وامدان له زنجیره چیای قه‌ندیل، كه شارۆكه‌كان قه‌ڵادزێ و رانیه و چۆمان و رواندز و سۆران ده‌گرێته‌وه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ داگیركاری و فروانتركردنی ناوچه‌كانیان درێژ ده‌بێته‌وه بۆ باڵه‌كایه‌تی و سیده‌كان و حاجی ئۆمه‌ران كه زیاتر له 62 گوند له‌و سنووره له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كۆنترۆڵ كراون.
په‌كه‌كه له‌و گوندانه‌دا سه‌رانه له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرێ و له‌ڕێی هه‌ڕه‌شه و دزییه‌وه ده‌ژین، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به ته‌واوی مه‌ترسییان له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست كردووه، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ر بۆردمانێكی توركیا، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ندان گوندی تر چۆڵ ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له به‌رپرسێكی ئیداریی سنووری سیده‌كان وه‌ریگرتووه، په‌كه‌كه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 658 گوندیان كۆنترۆڵ كردووه و زیاتر 30%ی شاخه‌كانی سنووری دهۆكیشیان داگیر كردووه.
په‌كه‌كه له‌و گوندانه‌دا سه‌رانه له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرێ و له‌ڕێی هه‌ڕه‌شه و دزییه‌وه ده‌ژین
250 گوند له‌و ڕێژه‌یه له سنووری ئامێدییه جگه له كۆنترۆڵكردنی زیاتر له دوو هه‌زار كیلۆمه‌تری خاكی ئه‌و سنووره.
عومه‌ر ئوره‌یی به‌رپرسی لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئامێدی بۆ "وشه" گوتی، په‌كه‌كه تا ئێسته جموجووڵه‌كانی فراوانه و زۆرترین گوندی له‌و سنووره كۆنترۆڵ كردووه.
ئوره‌یی دووپات ده‌كاته‌وه كه په‌كه‌كه مه‌ترسییه‌كی رژده له‌سه‌ر خاكی كوردستان و "پێویسته میكانیزمی كاره‌كانیان بگۆڕن یان هه‌رێمی كوردستان جێبهێڵن".
ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه په‌كه‌كه سنووره‌كانی لای شارباژێڕ فراوانتر كردووه، به‌جۆرێك له‌و سنووری شارباژێڕ و واژه و گونده‌كانی ئه‌و سنووره به ته‌واوی ڕێیان بۆ كراوه‌ته‌وه تا بێنه ناو شاره‌كان.
شایه‌تحاڵێكی ئه‌و سنووره باس له‌وه ده‌كات كه په‌كه‌كه له هه‌ندێك شوێنی ئه‌و ناوچه‌یه بازگه‌ی ئاشكرایان هه‌یه و سه‌رانه له هاووڵاتییان و گوندنشینه‌كان وه‌رده‌گرن. باشترین به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر فراوانبوونی جموجووڵه‌كانیان، بۆردمانه‌كه‌ی كونه‌ماسییه كه به ئاشكرا ئۆتۆمبێلی په‌كه‌كه جووڵه‌ی كردووه.
حزبێك له سلێمانی به نهێنی هاوكاریی ته‌واوی په‌كه‌كه ده‌كات
به‌گشتی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له سنووری سلێمانی جیاوازه و به ته‌واوی هاتوونه‌ته ناو خه‌ڵك و ده‌ستیان به جموجووڵی مه‌ده‌نی كردووه. "وشه" ئه‌وه‌ی زانیوه كه كادره‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو ناوه‌نده كولتووری و هونه‌رییه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی تردا، چالاكن و له هه‌ر گه‌نجێك نزیك ده‌بنه‌وه كه سه‌ردانی سینه‌ما، كتێبفرۆشی، ناوه‌نده‌كانی فێربوونی زمان و موزیك و كۆنسێرت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تر كه چالاكیی هونه‌ری و كولتوورییان تێدا ده‌كرێت، ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، حزبێك له سلێمانی به نهێنی هاوكاریی ته‌واوی په‌كه‌كه ده‌كات، به‌تایبه‌ت له گواستنه‌وه‌ی كادره‌كانیان له نێوان سلێمانی و قه‌ندیلدا و ئه‌و كاره‌یش به نهێنی ده‌كرێ.
هاوكات په‌كه‌كه به‌هه‌موو جۆرێك پیلان داده‌نێ تا زۆرترین ناوچه‌ی كوردستان داگیر بكات و بنكه‌كانی فراوان بكات، بۆ ئه‌وه‌یش جیا له ڕێی سه‌ربازی له ڕێی دامه‌زراندنی گرووپی جۆراوجۆر و میدیاوه ئه‌و كاره ده‌كات.
ئه‌و چالاكییه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییانه‌ی په‌كه‌كه له كاتێكدایه كه سه‌تان جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داوایان لێ كراوه ململانێی خۆیان له‌سه‌ر خاكی كوردستان یه‌كلا نه‌كه‌نه‌وه.