وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگه‌دارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك له هێڵه‌كانی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی، وه‌رگرتنی پلازمای خوێنه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگه‌دارییه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، یه‌كێك له ھێڵه‌كانی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19 بریتییه له وه‌رگرتنی پلازمای خوێنێ كه‌سێكی چاكبووه‌وه له‌م نه‌خۆشییه و ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشه‌كان به‌توندی تووش بوونه و پێویستیان به پلازما ھه‌یه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه و ٢٨ ڕۆژیان تێپه‌ڕ كردووه به‌سه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خوشییه‌كه، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی بانكی خوێن بكه‌ن بۆ به‌خشینی پلازما.
له هه‌رێمی كوردستان نۆ هه‌زار و 876 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ڕێژه‌یه پێنج هه‌زار و 404 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و 352 كه‌س مردوون.