كۆمپانیای ئۆپۆ ڕای گه‌یاند كه ئامێرێكی شه‌حنكردنیان دروست كردووه كه به سیستمی 125 واتی كار ده‌كات و توانای هه‌یه مۆبایلێك كه پاترییه‌كه‌ی 4000 میلی ئه‌مپێر بێت، به 20 خوله‌ك له سفره‌وه بیكاته 100.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئاشكرایان كردووه له سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆمپانیای ئۆپۆ، پێشینه‌بوون له شه‌حنكردنی مۆبایله‌كانیان و به‌هێزیی پاتریی مۆبایله‌كانیان، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆیش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یان نا له‌و بواره و توانییان به‌هێزترین سیستمی شه‌حنكردن دروست بكه‌ن كه ته‌نیا له ماوه‌ی 20 خوله‌كدا توانای پڕكردنی شه‌حنی مۆبایلێكی زیره‌ك هه‌یه.
ئەم شەحنە ''وایەر و کەلەی شەحنە'' و یەکێکە لە بەهێزترینەکان
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م شه‌حنه ''وایه‌ر و كه‌له‌ی شه‌حنه'' و یه‌كێكه له به‌هێزترینه‌كان و تا ئێسته هیچ جۆره ئامێرێكی وا دروست نه‌كراوه كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م شه‌حنی مۆبایلێك پڕ بكات.
ئۆپۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ"، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.