به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، گرتنی سێ دزیان راگه‌یاند كه له گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه و له یه‌ك ماڵدا 10 هه‌زار دۆلاریان دزیوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ته‌مووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ، به كه‌متر له پێنج سه‌عات سێ كه‌سیان به ناوه‌كانی (ل.ت.ع) و (ی ـ.ن.م) و (م.ز.م) به تۆمه‌تی دزینی قاسه‌ی ماڵێك، كه زیاتر له 10 هه‌زار دۆلار و كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی تری گرانبه‌های تێدا بووه، گرت.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباران ددانیان نا به تاوانه‌كه‌یاندا، بۆیه به‌پێی ماده443 له یاسای سزادان، به‌ند كراون و رووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه.