له رۆژهه‌ڵاتی توركیا، فڕۆكه‌یه‌كی چاودێریی ده‌كه‌وێتە خوارەوە و حه‌وت كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌وه له‌كاتێكدایه سوپای توركیا ماوه‌یه‌كه ئۆپراسیۆنی له دژی په‌كه‌كه ده‌ست پێ كردووه.
فڕۆكه‌كه له به‌رزایی دوو هه‌زار و 200 مه‌تر كه‌وتووه‌ته خواره‌وه
ئه‌مه‌ڕۆ پێنجشه‌م 16ی ته‌مووز، پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی میدیاكانی توركیا، فڕۆكه‌یه‌كی چاودێریی توركیا كه جیا له دوو فڕۆكه‌وان، پێنج كه‌سی ته‌كنیكاری تێدا بووه، له ئاسمانی شاری وان و له ناوچه‌یه‌كی شاخاویدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له ده‌ست داوه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له زاری وه‌زیری ناوخۆی توركیا سلێمان سۆیڵو رای گه‌یاندووه، ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌سه‌ر چیای ئارتوسی سه‌ر به شاری وان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه ناوچه‌یه‌كی زۆر سه‌خته، فڕۆكه‌كه له به‌رزایی دوو هه‌زار و 200 مه‌تر كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه بۆ هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی.
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه و له‌و ناوچه‌یه، له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی چڕی له دژی "په‌كه‌كه" ده‌ستی پێ كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند كیلۆمه‌ترێك سنووری هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و هاتووه‌ته ناوه‌وه. به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه خه‌ڵكی گونده‌كانی كوردستان له مه‌ترسییه‌كی رژددان و ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتووه، به‌هۆی بۆردمانه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه‌دا، چه‌ندان كه‌س كوژراو و چه‌ندان كه‌سی بریندار بوون.