گۆرانیبێژی ناسراوی كوردستان هۆمه‌ر دزه‌یی، نوێترین گۆرانی خۆی به‌ناوی "ئاواته مه‌خمه‌ڵییه‌كان" بڵاو كرده‌وه. له پێگه‌ی تایبه‌تی كه‌ناڵی كوردماكس موزیك له یوتیوب تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، 25,216 بینه‌ری هه‌بووه.
یه‌كێك بووه له تراكه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه‌كه‌ی
گۆرانی "ئاواته مه‌خمه‌ڵییه‌كان"ی هۆمه‌ر دزه‌یی یه‌كێكه له تراكه‌كانی ناو ئه‌لبوومی "گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان" كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاوی بكاته‌وه.
شایانی باسه دوا به‌رهه‌می هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی له مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو بوو به‌ناوی "له‌یلا پۆڵ مه‌له‌ك"، یه‌كێك بوو له تراكه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی بۆ ئه‌مساڵ دواخست.
ھۆمه‌ر دزه‌یی گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی كوردستانه له ساڵی 1936، له گوندی دووگردان له ده‌شتی ھه‌ولێر له‌دایك بووه. دزه‌یی زیاد له 50 ساڵی ژیانی له ھه‌نده‌ران به‌سه‌ر بردووه، زیات له 60 ساڵ ئه‌زموونی كاری هونه‌ری هه‌یه، بڕوانامه‌ی زانستی سیاسیی له ڤییه‌نا به‌ده‌ست ھێناوه. ماوه‌یه‌ك له به‌شی كوردیی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه، له‌گه‌ڵ گۆرانیگوتنیشدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی شیعری هه‌یه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له نه‌وه‌ی كۆن و نوێ.