ئەكتەر و دەرهێنەرێكی هەولێر بە كۆرۆنا گیانی لە دەست دا

:: AM:11:32:16/07/2020 ‌

شەوی ڕابردوو هونەرمەند سەڵاح پەرچەم بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یەكێك لە سەنتەرەكانی چارەسەری كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 16ـی تەمووز، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، هونەرمەند و دەرهێنەر سەڵاح پەرچەم بڵباس دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا، شەوی ڕابردوو لە یەكێك لە سەنتەرەكانی چارەسەری كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی 13ـی تەمووز، تووشبوونی هونەرمەند سەڵاح پەرچەم بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا
 ئەو هونەرمەندە بەشداری لە چەندان كاری نواندن كردووە بەتایبەت پرۆگرامی مقۆمقۆ، توانی لە چەندان ئەڵقەدا بەشدارییەكی باشی هەبێ، كاری دەرهێنانی بۆ چەندان كورتە فیلم كردووە.

ڕۆژی 13ـی تەمووز، تووشبوونی هونەرمەند سەڵاح پەرچەم بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا، پێشتریش چەندان هونەمەند تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە ڕاگەیاندووە و ئێستە چارەسەری پزیشكیان بۆ دەكرێت.




وشە - رامیار جەواد