ده‌یان گوندی ده‌شتی هێرتی سه‌ر به شاره‌دێی سیده‌كان، به‌ده‌ست نه‌بوونی كارمه‌ند و پزیشكه‌وه ده‌ناڵێنن و بۆ گه‌یاندنی نه‌خۆشه‌كانیان، چه‌ندان كیلۆمه‌تر ده‌بڕن تا ده‌گه‌نه نه‌خۆشخانه.
بنكه ته‌ندروستییه‌كه 58 گوندی به‌سه‌ره‌وه‌یه
پێشتر پزیشكێك به ته‌نیا سه‌رجه‌م كاره‌كانی بنكه‌ی ته‌ندروستی نزاری له ده‌شتی هێرت رایی ده‌كرد، له كاتێكدا بنكه ته‌ندروستییه‌كه 58 گوندی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام ئێسته ئه‌و پزیشكه‌ش له‌وێ نه‌ماوه و بنكه ته‌ندروستییه‌كه بێ كارمه‌ند و پزیشك ماوه‌ته‌وه.
د. كاروان جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، "ئێسته به‌گشتی له كه‌رتی ته‌ندروستی له ده‌ڤه‌ری سۆران كێشه‌ی میلاكمان هه‌یه و له زۆربه‌ی زۆری بنكه ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌م گرفته به زه‌قی ره‌نگی داوه‌ته‌وه" .
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران ده‌ڵێت، ئاگاداری كێشه‌ی میلاكی بنكه‌ی نزارین، به‌ڵام میلاكمان بۆ سۆران و سیده‌كانیش كه‌مه، نازانین چۆن كارمه‌ند و پزیشك ره‌وانه‌ی نزاری ده‌شتی هێرت بكه‌ین.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێچاره‌یه‌ك و چاره‌سه‌ركردنی میلاكی بنكه‌ی نزار كه چه‌ندان گوندی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ناوچه‌یه‌كی سنووریشه و هاووڵاتییان پێویستیان به‌و بنكه ته‌ندروستییه‌یه .
بنكه‌ی ته‌ندروستی نزار له سنووری ده‌شتی هێرتێ سه‌ر به شاره‌دێی سیده‌كان /سۆران 144 كم له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر/ ساڵی 2009 دروست كراوه و ساڵی 2011 به‌فه‌رمی كراوه‌ته‌وه، له سه‌نته‌ری 58 گوندی ده‌شتی هێرتێ هه‌ڵكه‌وتووه و چه‌ند ساڵێكه كێشه‌ی كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌یه و به‌ده‌ست كه‌می كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر ده‌ناڵێنێت.
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستی