به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، گرتنی باندێكی بازرگانیكردنیان به‌جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه گرت كه كاریان كڕین و فرۆشتن بووه به گورچیله‌ی مرۆڤه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ته‌مووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، پۆلیسی سلێمانی زانیاریی پێ گه‌یشت له‌باره‌ی باندێكی بازرگانیكردن به‌جه‌سته‌ی مرۆڤ، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار هاته راسپاردن بۆ دۆزینه‌وه و گرتنی تۆمه‌تباران.
بانده‌كه هه‌شت كه‌سن و شه‌ش له‌وانه عه‌ره‌بن
پۆلیس ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه دوای لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان و به‌دواداچوون، توانرا هه‌شت تۆمه‌تبار بگیرێن كه كاریان بازرگانیكردن بووه به‌گورچیله‌ی مرۆڤه‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی زانیارییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه و به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
روونیشی كرده‌وه كه بانده‌كه هه‌شت كه‌سن و شه‌ش له‌وانه عه‌ره‌بن، به‌ڵام له سلێمانی داده‌نیشن.
یه‌كه‌مجار نییه باندی تاوانكاری له سلێمانی ده‌گیرێن و پێشتریش چه‌ندان باندی له‌شفرۆشی و باندی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیرابوون.