له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنـــا به دنیادا، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌رده‌وام داوا له هاوولاَتییان ده‌كات كه پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن، به تایبه‌ت به‌كارهێنانی ده‌مامك كه تا ئاستێكی به‌رچـــاو ڕێگر ده‌بێت له هه‌ڵمژینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
داواكاری هاوولاَتییان تا ئاستێكی به‌رچاو بۆ ده‌ستكه‌وتنی ده‌مامك له بازاڕه‌كان زۆر بوو، هاوكات كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك له دنیادا و كۆمپانیای نوێ و بازرگانیكردن به فرۆشتنی ده‌مامك هۆكاری خستنه بازاڕی چه‌ندان جۆر ده‌مامك بوو كه گرینگ‌ترینیان جۆری N95، به‌و پێیه‌ی كه توانای گێڕانه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ڤایرۆسی كۆرۆنـــای هه‌یه، به‌و شێوه‌یه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی چنگكه‌وتنی ئه‌م جۆره ده‌مامكه گه‌یشته ئاستی ئه‌سته‌مبوون، به تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی كه ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تووشبوو ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی باری ته‌ندروستییان.
ئامێری گه‌رمكردنه‌وه‌ی خێرای خۆراك ماسك پاك ده‌كاته‌وه
توێژه‌رانی زانستی له دنیادا له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی زانستی بوون له چه‌ندان بواری پێوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنـــا له دیاریكردنی پێكهاته‌كانی، خاسیه‌ت و پشكنینی تاقیگه‌یی و گه‌ڕان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنـــا، گرووپێك له توێژه‌ری زانستی كه‌می یا ده‌ست نه‌كه‌وتنی ده‌مامكی جۆری N95 ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێچاره بۆ چه‌ندان جار له به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ده‌مامكه، به‌جۆرێك كه پاك بكرێته‌وه له هه‌ر زینده‌وه‌رێكی وردبین و ته‌نانه‌ت له بوونی ڤایرۆسی كوشنده، به‌مشێوه‌یه له ئه‌نجامی گرتنه‌به‌ری چه‌ندان ڕێی هاوشێوه‌ی به‌كارهێنانی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی و گه‌رمكردن و به هه‌ڵمكردنی پێكهاته‌ی كیمیایی دژ به زینده‌وه‌ری وردبین، به‌لاَم له كۆتادا بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه به‌و ئاراسته‌دا چوو كه هاوولاَتییان بتوانن له ڕێی ئامێره‌كانی ناو ماڵ پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌یه ده‌مامكی N95 ئه‌نجام بده‌ن و به شێوازێكی ته‌واو ساده.
ئامێری گه‌رمكردنه‌وه‌ی خێرای خۆراك (مایكرۆوه‌یڤ) توانی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م گرووپه ته‌واو سه‌ركه‌وتوو بكات له ئه‌نجامی دروستبوونی هه‌ڵمێكی چڕ و ته‌واو گه‌رم، ته‌نیا له ڕێی به‌كارهێنانی ده‌فرێكی شووشه‌ی پێچراو به تۆڕێكی كانزایی كه به‌رگه‌ی گه‌رمی ته‌واو به‌رز ده‌گرێت، بڕێك ئاو له ناویدا داده‌نرێت به‌پێی قه‌باره‌ی ده‌فره‌كه، دواتر دانانی ده‌مامكه‌كه له‌سه‌ر تۆڕه كانزاییه‌كه و گه‌رمكردن تا ئاستی 1,100 وات بۆ ته‌نیا سێ خوله‌ك، تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ده‌مامكه‌كه ته‌واو پاك ده‌بێته‌وه و تا 20 جار ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كرێ ئه‌نجام بدرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به پێكهاته‌كانی ده‌مامكه‌كه بگات.
ئاماده‌كردنی: د. تۆڵه فه‌رج
مامۆستای كۆلێژی پزیشكی/زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی