زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:03:42:18/07/2020 ‌

تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و ژمارەی قوربانیان لە هەڵكشانە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە 24 سەعاتی رابردوو 75 حاڵەتی مردن و زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوونی تۆمار كرد.
ضاكبوونةوة 58492 حالَةت و تووشبوون 90220 حالَةتة
وەك لە دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ شەموو هاتووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو، 15229 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا لە عێراق ئەنجام دراون و لەو ماوەیەدا 1997 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 699ی لە بەغدا و 33ی لە سلێمانی و 42 لە هەولێر و 12 لە دهۆك و 94 لە كەركووك.

هەر لەو ماوەیە 2049 حاڵەتی نوێی تووشبوون هەبووە، 443 لە بەغدا و 89 لە نەجەف و 108 لە سلێمانی و 72 لە هەولێر و هەشت لە دهۆك و 137 لە كەربەلا و 176 لە كەركووك و 99 لە دیالە و 167 لە واست و 164 لە بەسڕە و 42 لە میسان و 250 لە بابل و 68 لە دیوانییە 56 لە زیقاڕ 16 لە ئەنبار و 66 لە موسەنا و 30 لە نەینەوا و 58 لە سەڵاحەدین.

ئەوە جیا لە تۆماركردنی 75 حاڵەتی نوێی مردن، نۆ لە سلێمانی و یەك لە هەولێر و هەشت لە كەركووك، بەوەیش كۆی چاكبوونەوە گەیشتووەتە 58492 حاڵەت و تووشبوون گەیشە 90220 حاڵەت و مردنیش گەیشتە 3691 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل